دادگای ئه‌وروپا بۆ مافی مرۆڤ شكاته‌كه‌ی ئه‌ندرێس بریڤیكی ره‌تكرده‌وه، كه به‌ندكراوێكی توندڕه‌وه ساڵی 2011 له نه‌رویج 77 كه‌سی كوشت، بریڤیك له داواكه‌ید وتویه‌تی دۆخی ده‌ستگیركردنه‌كه‌ی زۆر نامرۆڤانه‌یه. بریڤیك بۆ ماوه‌ی 21 ساڵ سزای به‌ندكردنی به‌سه‌ردا دراوه، شكاتێكی پێشكه‌ش به دادگای مافی مرۆڤ كردووه‌و تێیدا روونیكردوه‌ته‌وه ئه‌و مامه‌ڵه‌یه‌ی له‌گه‌ڵی ده‌كرێت زۆر نامرۆڤانه‌یه‌و خۆی به قوربانی مامه‌ڵه‌یه‌كی ناخۆش ده‌بینێت، به‌هۆی ئه‌وه‌ی له زیندانێكی 3 ژووری‌دا به‌ندكراوه، دادگاش داواكه‌ی ره‌تكردوه‌ته‌وه. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌ندینخانه‌كه رێگه به گه‌وره‌ترین خوێنڕێژه‌كانی وڵاته‌كه ده‌دات ته‌نها مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ پارێزه‌رو پاسه‌وانه‌كان و پسپۆری نه‌خۆشییه ده‌روونیه‌كان بكات. بریڤیك له ساڵی 2011 هێرشی كرده‌سه‌ر كۆبوونه‌وه‌یه‌كی گه‌نجانی پارتی كرێكاران له دوورگه‌ی ئۆتۆیا، ته‌قه‌ی لێ‌كردن و زیاتر له 77 كه‌سی كوشت، هه‌روه‌ها بۆمبێكی له‌نزیك باره‌گای حكومه‌ت له ئۆسلۆ ته‌قانده‌وه. خاك - سیڤا ئازاد س: سكای نیوز
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure