مه‌گنسیۆم یه‌كێكه له كانزا گرنگه‌كان بۆ له‌ش، له‌ش له‌ڕێی ئێسك و ددان و ماسولكه‌وه هه‌ڵیده‌مژێت، بۆیه كه‌می ئه‌م كانزایه كاردانه‌وه‌ی لاوه‌كی دروستده‌كات و مه‌ترسی زۆره له‌كاتی كه‌مبوونه‌وه‌ی به‌ڕێژه‌یه‌كی زۆر له له‌شدا. چه‌ندین هۆكار هه‌یه ده‌بنه هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی مه‌گنسیۆم، گرنگترینیان كه‌م خواردنی ئه‌و خۆراكانه‌ی ئه‌م كانزایه‌ی تێدایه، هه‌روه‌ها به‌ره‌وپێشچوونی ته‌مه‌ن و كێشه‌ی هۆڕمۆنه‌كان و هه‌ندێك جۆری ده‌رمان، ئه‌مه جگه له كه‌می ڤیتامین دی و به‌رزبوونه‌وه‌ی رێژه‌ی كافایین له خوێندا. نیشانه‌كانی كه‌می مه‌گنسیۆم: 1- ده‌بێته هۆی لاوازبوونی ئێسكه‌كان و شاشبوونی به‌تایبه‌ت پاش ته‌مه‌نی 40 بۆ 45 ساڵی. 2- دڵ تێكه‌ڵهاتن و نه‌مانی ئاره‌زووی خواردن. 3- ئازاری ماسولكه‌كان و گرژبوونیان، هه‌روه‌ها مێرووله‌كردنی ماسولكه‌كان و موچركه. 4- كه‌می هۆڕمۆناتی غوده‌ی ده‌ره‌قی. 5- بوونی كێشه له گورچیله‌كان. 6- به‌رزبوونه‌وه‌ی فشاری خوێن كه ده‌بێته هۆی توشبوون به نه‌خۆشییه‌كانی دڵ. 7- ئاره‌قكردنه‌وه‌ی زۆر‌و ئه‌سته‌می له خه‌وتندا. باشترین چاره‌سه‌ر بۆ دووركه‌وتنه‌وه له كه‌می مه‌گنسیۆم، رۆژانه خواردنی ئه‌و خۆراكانه‌ی رێژه‌یه‌كی باش مه‌گنسیۆمی تێدایه، وه‌كو: (گازۆ، چۆكۆلاته‌ی تۆخ "تاڵ"، ماسی، مۆز، سه‌وزه‌و پاقله‌مه‌نیه‌كان، دانه‌وێڵه ساغه‌كان). خاك - سیڤا ئازاد س: لیالینا
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure