26/6/2018 12:31 PM

زانایان: خوێ هۆکارێکە بۆ مردنی پێشوەخت

بەپێی توێژینەوەیەکی زانایانی ئەمریکی  لە نەخۆشخانەی بریگهام بۆ نەخۆشیەکانی ژنان لە ئەمریکا بەکارهێنانی بڕێکی زۆر خوێ هۆکارێکە بۆ مردنی پێشوەخت.

تویژینەوەکە کە لە گۆڤاری (MedicalXpress) بڵاوکراوەتەوە لەسەر ٢٩٧٤ کە کە تەمەنیان لەنێوان (٣٠-٥٤) ساڵی کە دوچاری بەرزبونەوەی فشاری خوێن بوون ئەنجام دراوە . ڕێژەی خوێ هەموو ٢٤ کاتژمێر جارێك لە میزەکانیاندا پێوراوە .

ئەو ڕێگایە بۆماوەی ٢٤ ساڵ بەکارهێندراوە لەو ماوەیەدا ٢٧٢ بەشداربووی توێژینەوەکە گیانیان لەدەست داوە ،لە ئەنجامدا دەرکەوتووە کە رێژەی بەکارهێننای خوێ پەیوەندیەکی ڕاستەوخۆی بە مردنەوە هەیە.

لەشی مرۆڤ ڕۆژانە پێویستی بە (١٢٠٠-٩٠٠٠) میلیگرام کلۆریدی سۆدیۆم هەیە، خواردن لەو ڕێژەیە مەترسی مردنی پێشوەخت زیاد دەکات.

خاک- ژیمان  




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved