27/6/2018 08:59 AM

رۆخۆ ئەرجەنتینی گەیاندە قۆناغی داهاتووی مۆندیال

لە یارییەكانی جەولەی سێیەمی مۆندیال هەڵبژاردەی ئەرجەنتین رووبەرووی هەڵبژاردەی نەیجیریا بویەوە .

ئەرجەنتینیەكان تەنها بە بردنەوە دەیان توانی سەركەون بۆ قۆناغی هاتوو بۆیە هەرلەسەرەتای یارییەكەوە بە هێزێكی زۆرەوە دەستیان پێكرد .

لە گێمی یەكەم و لە خولەكی 14 دا لیۆنێل میسی كاپتنی هەڵبژاردەكە توانی گۆڵێك بۆ هەڵبژاردەی ئەرجەنتین تۆمار بكات كە یەكەم گۆڵی ئەویاریزانەیە لە مۆندیال.

گێمی یەكەم بەو ئەنجامە بە كۆتا هات لەگەڵ دەست پێكی گێمی دووەم لە خولەكی 51 دا میزا لە نەیجیریا توانی بە لێدانێكی سزا ئەنجامەكە یەكسان بكاتەوە .

یارییەكە بە رەو كۆتایی دەچوو لە خولەكی 86 دا ماركۆس رۆخۆ توانی گۆڵی دووەم و سەركەوتن بۆ ئەرجەنتین تۆمار بكات و سێخاڵی گرنگ بەدەست بهێنن.

لەدوای یارییەكە هەڵبژاردەی كرواتیا لەگروپی چوارەم بە 9 خاڵ و بە پلەی یەكەم و ئەرجەنتین بە 4 خاڵ بە پلەی دووەم خۆیان گەیاندە قۆناغی 16 و هەردوو هەڵبژاردەی نەیجیریاو سكۆتلەندا ماڵئاواییان لە مۆندیال كرد.




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved