له‌دواى به‌شداريكردن له كردنه‌وه‌ى فاكه‌ڵتى ده‌رمانسازى له زانكۆى ئيشك و به‌سه‌ركردنه‌وه‌ى تاقيگه‌و هۆڵه‌كانى خوێندن به ياوه‌رى سه‌رۆكى زانكۆ‌و مامۆستايان و خوێندكاران و قوتابيانى به‌شى فاكه‌ڵتى ده‌رمانسازى له زانكۆى ئيشق، د.يوسف گۆران وه‌زيرى خوێندنى باڵا‌و توێژينه‌وه‌ى زانستى به‌شدارى هه‌شته‌مين خولى ده‌رچووانى زانكۆى ئيشكى كرد. له‌ميانه‌ى پێشكه‌شكردنى وتارێكيشدا كه به‌و بۆنه‌يه پێشكه‌شيكرد، د.يوسف گۆران ڕايگه‌ياند: پێش ئێستا زۆربەى زانکۆکانى هه‌رێمى كوردستان لە ڕیزبەندى زانکۆکانى جیهان نه‌بوو، ئێستا ته‌واوى زانكۆكانى كوردستان له‌نێو ڕیزبەندى زانکۆکانى جیهانن، وتيشى: ئێستا كێبركێى زانكۆكان له جيهان له‌سه‌ر دابينكردنى ئاينده‌ى خوێندكاره بۆ ئاماده‌كردنيان له بازاڕى كاردا. ئه‌م وتانه‌ى د.يوسف گۆران وه‌زيرى خوێندنى باڵا‌و توێژينه‌وه‌ى زانستى له‌ميانى به‌شداريكردنى داهات له هه‌شته‌مين خولى ده‌رچووانى زانكۆى ئيشك كه به ئاماده‌بوونى پارێزگارى هه‌ولێرو سه‌رۆكى زانكۆى ئيشك و ژماره‌يه‌ك له لێپرسراوانى حكومى و حزبى و خوێندكاران و كه‌سوكارى خوێندكارانى ده‌رچووى به‌شه‌كانى زانكۆى ئيشك به‌ڕيوه‌چوو. له ده‌ستپێكى وتاره‌كه‌يدا وه‌زيرى خوێندنى باڵا‌و توێژينه‌وه‌ى زانستى به‌ناوى ئه‌نجومه‌نى وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا‌و توێژينه‌وه‌ى زانستى پيرۆزبايى ئاراسته‌ى خوێندكارانى زانكۆى ئيشك كرد به‌بۆنه‌ى ئه‌نجامدانى ئاهه‌نگى ده‌رچووان له خولى هه‌شته‌مى ئه‌م زانكۆيه، وتيشى: هه‌ر به‌و بۆنه‌يه‌وه پيرۆزبايى ئاراسته‌ى كه‌سوكارى خوێندكاران و ستافى كارگێڕى و ده‌سته‌ى وانه‌بێژى زانكۆى ئيشك ده‌كه‌ين، بۆ هه‌وڵ و ماندوبوونيان له گه‌ياندنى په‌يامى زانستى و ئه‌كاديمى به شێوه‌يه‌كى سه‌ركه‌وتووانه. وتيشى: ئێمه هيوايه‌كى باشمان به زانكۆى ئيشك هه‌بووه به‌تايبه‌ت له‌م دوو ساڵه‌ى دوايدا كه ده‌سته‌يه‌كى نوێ هاتووه‌و توانيويانه بەرەوپێشچوونێکى باش بدەنەبه‌ر ئه‌و زانكۆيه‌و كاركانيشيان له‌ڕووى زانستى و ئه‌كاديمى ديارن و هه‌وڵه‌كانيشيان به‌رده‌وامن، وتيشى: ده‌سته‌ى به‌ڕێوه‌بردنى ئه‌م زانكۆيه توانيان په‌يوه‌نديه‌كى باش له‌گه‌ڵ ده‌ره‌وه‌و ناوه‌وه له‌سه‌ر ئاستى كاره‌كانى زانكۆ دروستبكه‌ن، ڕاشيگه‌ياند: ئێمه له چوارچێوه‌ى رێنمايى و ياسكانى وه‌زاره‌ت هاوكارييان ده‌كه‌ين و هه‌نگاوه زانستييه‌كانيشيان به ئاراسته‌ى خزمه‌تكردنى پڕۆسه‌ى خوێندن له كوردستان پشتيوانيان ده‌بين. له به‌شێكى تر‌ى وته‌كه‌يدا وه‌زيرى خوێندنى باڵا‌و توێژينه‌وه‌ى زانستى وتى: يه‌كێك له‌و كێشانه‌ى دووچارى زانكۆكان ده‌بنه‌وه كێبڕكێى زانكۆييه له‌سه‌ر ئاستى پێشكه‌شكردنى باش‌ترين ئاستى خوێندن له چوارچێوه‌ى ڕينمايي و داهێنانه زانسنييه‌كان، بۆ ئه‌وه‌ش وتى: پێويسته زانكۆكان خۆيان بێنه نێو ئه‌و كێبڕكێيه زانستيه جيهانيه، ئه‌گه‌ر زانكۆكان نه‌يه‌ن ئه‌وا دەزگا جیهینیەکان خۆيان وا ده‌كه‌ن زانكۆكانى هه‌رێم بكه‌ونه نێو ئه‌و پێشبڕكێيه،له‌وكاته‌شدا له ڕيزبه‌ندييه‌كانى كۆتايدا ده‌بن و ناكه‌ونه نێو پێشبڕكێيه‌كى زانستى به‌سوود، له‌و چوارچێوه‌يه‌شدا د.يوسف وتى: پێش زۆربەى زانکۆکانى هه‌رێمى كوردستان لە ڕیزبەندى زانکۆکانى جیهان نه‌بوو، ئێستا ته‌واوى زانكۆكانى كوردستان له‌نێو ڕیزبەندى زانکۆکانى جیهان، وتيشى: ئێستا كێبركێى زانكۆكان له جيهان له‌سه‌ر دابينكردنى ئاينده‌ى خوێندكاره بۆ ئاماده‌كردنيان له‌بازاڕى كاردا. له كۆتايي وته‌كانيشيدا د.يوسف وتى: پيرۆزبايي له مامۆستايان و خوێندكارانى ده‌رچوى ئه‌م خوله ده‌كه‌م، هيوادارين به‌و زانسته‌ى كه له‌ماوه‌ى ساڵانى خوێندنيان به‌ده‌ستيانهێناوه خزمه‌تى هه‌رێمى كوردستانى پێبكه‌ن. له‌لايه‌ن خۆشيه‌وه د.ئيدريس هادى سه‌رۆكى ده‌سته‌ى ئه‌ميندارانى زانكۆى ئيشك باسى له به‌شه‌كانى زانكۆكه‌و پێشكه‌وتنهكانى زانكۆكه له‌بوارى زانستى و ئه‌كاديمى و متمانه‌به‌خشين له چوارچيوه‌ى سياسه‌ت و به‌رنامه‌كانى وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا بۆ به‌ره‌و پێشبردنى ڕه‌وشى خوێندن له كوردستان كرد‌و سوپاسى وه‌يرى خوێندنى باڵا‌و وه‌زاره‌تى خوێندنى بالاشى كرد بۆ ته‌واوى هاوكارى و پشتگيريه زانستييه‌كانى كه له‌وماوه‌يه‌دا پێشكه‌شيان كردوون، د.ئيدريس هادى ئه‌وه‌شى ڕاگه‌ياند كه هه‌نگاوه‌كانى زانكۆكه‌ى له‌بوارى زانستى و ئه‌كاديمى ناوه‌ستن و به‌رده‌واميان ده‌بێت، بۆ ئه‌وه‌ى خوێندن له‌و زانكۆكيه بگه‌يه‌ننه ئاستى نێوده‌وڵه‌تى. له خولى هه‌شته‌مى زانكۆى ئيشق بۆ ساڵى خوێندنى 2016-2017، 865 خوێنكارو قوتابى له 15 به‌ش بروانامه‌ى ده‌رچوونيان پێبه‌خشراو له‌لايه‌ن د. يوسف گۆران وه‌زيرى خوێندنى باڵا‌و توێژينه‌وه‌ى زانستى و نه‌وزاد هادى پارێزگارى هه‌ولێرو ئيدريس هادى سه‌رۆكى ده‌سته‌ى ئه‌ميندارانى زانكۆى ئيشك، خه‌ڵات و ڕێزلێنان به‌خشرايه يه‌كه‌م و دووه‌م و سێيه‌مى ته‌واوى به‌شه‌كان. خاك - بەڕێوەبەرایەتى ڕاگه‌ياندنى وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا و توێژينه‌وه‌ى زانستى
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure