كافكا- كۆشك، دادگا، به‌دگۆڕان سێ ڕۆمانی فرانز كافكا له‌یه‌ك شانۆگه‌ریدا ئاماده‌كردنی – باربارا ڤێندلاند ده‌رهێنانی – تیلمان گێرش له‌سه‌ر شانۆی پفالتزباو له شاری لودڤیگس هافن، ڕۆژی 26-5-2018 پێشكه‌شكرا، له مانگی سیبتێمبر نمایش ده‌كرێته‌وه. به به‌شداری 21 ئه‌كته‌ر، له ته‌مه‌نی 13 ساڵی تا 69 ساڵی به‌شداربوون. زمانی شانۆگه‌رییه‌كه ئه‌لمانی و زمانی كۆچبه‌رانیش، به تێكرای 8 زمان، زمانی ئه‌لمَانی زمانی سه‌ره‌كی شانۆكه بوو، به چه‌ند حیوارێك باقی زمانه‌كانی تر: كوردی سۆرانی، توركی، فارسی، زازاكی كوردی، عه‌ره‌بی، ئۆكرانی، سلۆڤینی. بۆ یه‌كه‌مجاره زمانی كوردی سۆرانی له شانۆی ئه‌لمانی به‌شدارده‌بێت ئه‌ویش ئه‌كته‌ر یوسف منتك ئه‌م ڕۆله‌ی بینی. ده‌رهێنه‌ری شانۆگه‌رییه‌كه كار له‌سه‌ر فره كولتوری ده‌كات وه‌ك زیادكردنی زمانی ئه‌م بیانییانه‌ی له ئه‌لمَانیا ده‌ژین. ترسان له مرۆڤی غه‌ریب، توندوتیژی و سته‌م، گۆڕانی مرۆڤ بۆ گیانله‌به‌ر بابه‌تی سه‌ره‌كی شانۆكه بوون. سێ ڕۆمان له‌یه‌ك شانۆگه‌ریدا: كۆشك: مه‌ساح- زه‌وی پێوێك- له‌لایه‌ن كۆشكه‌وه بانگهێشت كراوه بۆ كاركردن،كه‌س مافی لێپرسینه‌وه‌ی یا پرسیاركردنی لێی نییه، له ئێواره‌یه‌كی زستاندا له گوندێكی نزیك كۆشك، ها,ولاتیان ده‌یبینن، كه كه‌سێكی غه‌ریبه، ترسی ئه‌وه‌یان لێده‌نیشێت كه ئه‌وه له‌لایه‌ن كۆشكه‌وه نێردرابێته ئه‌م گونده، دواجار له گونده‌كه ده‌ریانبكه‌ن، ده‌وروخولی ده‌ده‌ن پرسیاری لێده‌كه‌ن گفتوگۆیه‌كی توند له‌نێوانیان ڕووده‌دات. دادگه: یووسف كا، فه‌رمانبه‌ری دادگه‌یه، ده‌وله‌مه‌نده، به‌بێ هیچ هۆیه‌ك، به‌بێ نووسراوی ره‌سمی دادگه‌و بێ مه‌وعید، ده‌یگرن و ده‌یبه‌ن بۆ دادگه، بۆ لێكۆلینه‌وه، كه ده‌یبه‌ن شتی سه‌یر ده‌بینێت ده‌یبه‌ن بۆ هۆلی دادگایه‌كی تاریك، ئه‌وه‌ش له‌هه‌ولی ئه‌وه‌دا ده‌بێت ئازادی بكه‌ن، دواجار دوو كه‌س به تاشه به‌رد ده‌یكوژن. به‌دگۆڕان: گریگۆر سامسا كوری خێزانێكی فرۆشیاری گه‌ڕۆكه، خوشكێكیشی هه‌یه. گریگۆر به‌یانیان زوو له‌خه‌و هه‌لده‌ستێت ده‌چێت بۆ كار، به‌لام باوكی بۆ ته‌نیا جارێكیش هیچ به‌وه نازانێت و سوپاسی ناكات. به‌یانییه‌كیان گریگۆر له‌خه‌و هه‌لناستێت بچێت بۆ كار، له خۆی ده‌گۆڕێت بۆ شێوه‌ی گیانداری قالۆنچه، باوكی هه‌لده‌ستێت گریگۆر له ژورێك به‌ند ده‌كات، خوشكی غه‌می بۆ ده‌خوات و به‌دزییه‌وه هاوكاری ده‌كات، دواجار له ژوره‌كه ده‌مرێت. له‌لایه‌ن جه‌ماوه‌ری شانۆ پێشوازییه‌كه‌ی گه‌رمی لێكرا، زیاتر له 300 بینه‌ر ئاماده‌بوون. له كۆتاییدا، ئاهه‌نگێك بۆ گرووپی شانۆكه سازكرا به به‌شداری میوانه‌كانی شانۆ. 16 ی 5نمایشكراوه، له 26 و 27 ی مانگی 9 نماش ده‌كرێته‌وه. خاك
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure