به‌پێی ڕێنماییه‌كانی د.سۆران محه‌مه‌د پسپۆڕی نه‌شته‌رگه‌ری گشتی، له‌كاتی هه‌ر حاڵه‌تێكی سوتاندا پێویسته ئه‌م ڕێنماییانه وه‌ك فریاگوزاری سه‌ره‌تایی جێبه‌جێبكرێت: 1- سووتاندن بوه‌ستێنه‌و سوتاو له سه‌رچاوه‌ی سوتێنه‌ره‌وه دووربخه‌ره‌وه. 2- سووتاوییه‌كه ساردبكه‌ره‌وه، بڕێكی زۆر ئاوی سارد به‌كاربهێنه بۆ ساردكردنه‌وه‌ی سووتاوییه‌كه، سه‌هۆڵ به‌كارمه‌هێنه ته‌نها بۆ برینێكی ڕووكه‌شی بچوك نه‌بێت، چونكه هیچ گه‌رمی تیا ناهێڵێت، یان بۆ (ده‌موچاو) په‌ڕۆیه‌كی پاك تهڕبكهو بیخهرهسهر برینه‌كه‌و به‌رده‌وام ته‌ڕی بكه. 3- سووتاوییه‌كه به په‌ڕۆیه‌كی پاك داپۆشه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی برینه‌كه‌و پیسنه‌بوونی به هێواشی بیپێچه. 4- تلۆق مه‌ته‌قێنه، هه‌رگیز تلۆقی سووتاوی مه‌ته‌قێنه، ئه‌گه‌ر تلۆقێكی تهقیوت به‌دیكرد كه گه‌وره‌یه، ناره‌حه‌ت بوو به‌جۆرێك كه پێویست به به‌كارهێنانی مه‌لهه‌م بكات، ئه‌وا ناوچه سووتاوه‌كه به ئاو و سابون بشۆو پاك ڕایبگرهو ئه‌نتی بایۆتیكی بۆ به‌كاربهێنه. 5- ناوچه سووتاوه‌كه به‌رزبكه‌ره‌وه تا ئاستی زیاتر له دڵ. خاك – تانیا ئاواره
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure