پزیشك و شاره‌زایانیش هۆشداری ده‌ده‌ن و خانمان له مه‌ترسییه‌كانی به‌كارهێنان و كه‌مته‌رخه‌می نواندن له به‌كارهێنانی ئاگادارده‌كه‌نه‌وه. له چوارچێوه‌ی به‌كارهێنانی كه‌ره‌سته‌كانی ئارایشت و جوانكاریدا لای هه‌ندێك له خانمان، به‌كارهێنانی عه‌ده‌سه‌ی پلاستیكی بۆ گۆڕینی ره‌نگی چاو بووه‌ته دیارده، پزیشك و شاره‌زایانیش هۆشداری ده‌ده‌ن و خانمان له مه‌ترسییه‌كانی به‌كارهێنان و كه‌مته‌رخمی نواندن له به‌كارهێنانی ئاگادارده‌كه‌نه‌وه، به‌وپێیه‌ی چاو یه‌كێكه له هه‌ستیارترین ئه‌ندامه هه‌سته‌وه‌ره‌كانی جه‌سته. له‌باره‌ی زیانه‌كانی عه‌ده‌سه‌ی چاو د.سۆران محه‌مه‌د پزیشكی نه‌خۆشییه گشتییه‌كان به سایتی خاكی ڕاگه‌یاند: 1- عه‌ده‌سه هه‌ندێكجار ده‌بێته هۆی رووشانی خانه‌و موولوله‌كانی چاو و پێویسته پێش به‌كارهێنانی ده‌ستت به باشی شوشتبێت. ئاگاداری نینۆكه‌كانیشت به ره‌نگه ئه‌زیه‌تی چاوت بدات. 2- بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر هێشتنه‌وه‌ی ئه‌و پارچه پلاستیكه له‌سه‌ر ره‌شێنه‌ی چاوت ده‌بێته هۆی دروستبوونی برین له چاودا، كار له بیلبیله‌ی چاو ده‌كات و ده‌بێته هۆی كوێری، چونكه ئه‌و پارچه پلاستیكه كه بۆ جوانكاری به‌كاریده‌هێنیت رێگه نادات ئۆكسجینی پێویست بگاته چاوت. 3- له‌كاتی به‌كارهێنانی عه‌ده‌سه‌دا پێویسته ئاگاداربیت له به‌كارهێنانی ده‌رمان و حه‌پ خواردن، چونكه هه‌ندێك ده‌رمان راسته‌وخۆ كاریگه‌ری نه‌رێنیان له‌سه‌ر چاو هه‌یه، بۆ نموونه ده‌رمانی رێگرتن له منداڵبوون كاریگه‌ری له‌سه‌ر هه‌ستیاری چاو هه‌یه‌و واده‌كات چاو وشك بێت، هه‌روه‌ها ئه‌سپرینیش به‌كارمه‌هێنه. 4- جۆری گیراوه‌ی تایبه‌ت به پاراستن و هه‌ڵگرتنی عه‌ده‌سه هه‌یه، وریای ئه‌و گیراوانه به، له مێژووی به‌سه‌رچوونیان دڵنیابه. زۆر جۆریان هه‌یه خۆت له كوالێتی نزمه‌كانیان بپارێزه، ئه‌و شله‌یه راسته‌وخۆ كاریگه‌ری له‌سه‌ر چاوت دروستده‌كات. 5- ئه‌و خانمانه‌ی چاویان وشكه، به‌كارهێنانی عه‌ده‌سه زیانی زۆرتریان پێده‌گه‌یه‌نێت، چونكه ئه‌و پارچه پلاستیكه‌ی به گلێنه‌ی چاودا ده‌درێت، ناهێڵێت ئۆكسجینی پێویست بگاته چاو. به یه‌كجاری ده‌بێته هۆی وشكهه‌ڵاتنی چاو. 6- پێش ئه‌وه‌ی ماكیاژ بكه‌یت عه‌ده‌سه دابنێیت باشتره له‌وه‌ی مكیاژ بكه‌یت و پاشان عه‌ده‌سه دابنێیت بۆ ئه‌وه‌ی هیچ گه‌ردێكی مكیاژه‌كه نه‌چێته چاوت، چونكه مه‌ترسی له‌سه‌ر ته‌ندروستی چاوت دروستده‌كات. 7- نابێت عه‌ده‌سه‌ی چاو له ئارایشتگه‌كان دابنرێت و به‌كاربهێنرێت. چونكه ره‌نگه مادده‌ی كیمیایی له‌سه‌ری بنیشن و كاتێك ده‌كرێته چاو زیانی گه‌وره به چاو بگه‌یه‌نن، هه‌روه‌ها پێویسته ئه‌و پارچه پلاستیكه دووربخرێته‌وه له به‌كارهێنانی وشككه‌ره‌وه‌ی قژ. 8- به‌شێك له خانمان له‌كاتی چوونه ده‌ره‌وه عه‌ده‌سه ده‌كه‌نه چاویان، به‌ڵام باشتروایه بۆ ده‌ره‌وه چاویلكه‌ی تایبه‌ت به دژه‌خۆر له‌چاو بكرێت، چونكه به به‌رده‌وامی كه‌شوهه‌وای كراوه، تۆز‌و گه‌ردی جۆراوجۆری تێدایه‌و به‌رچاو ده‌كه‌ون و ئه‌گه‌ر بگه‌نه ئه‌و پارچه پلاستیكه ده‌بنه مه‌ترسی بۆ سه‌ر ته‌ندروستی چاو. 9- له‌كاتی خۆشووشتن و مه‌له‌وانیدا به‌كارهێنانی عه‌ده‌سه زیانی زۆری هه‌یه، چونكه ئاوه‌كه رێژه‌یه‌كی زۆر كلۆری تێدایه‌و ئه‌و مادده‌یه‌ش راسته‌وخۆ كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئه‌و پارچه پلاستیكه دروستده‌كات كه له‌سه‌ر چاو دانراوه. 10- ئه‌و خانمانه‌ی عه‌ده‌سه به‌كارده‌هێنن ده‌بێت ئاگاداربن نزیكی جگه‌ره كێشه‌كان نه‌بنه‌وه‌و خۆیان له شوێنی دوكه‌ڵاوی بپارێزن، چونكه ئه‌و دووه‌ڵه راسته‌وخۆ ده‌بێته هۆی رووشان و برینداربوونی چاو. وتیشی: هه‌ربۆیه پێویسته ئه‌و خانمانه‌ی عه‌ده‌سه به‌كارده‌هێنن له‌كاتی دروستبوونی هه‌ر كێشه‌یه‌كدا له بینین یان هه‌ستكردن به سووتانه‌وه‌و هه‌ستیاری سه‌ردانی پزیشك بكه‌ن. خاك – تانیا ئاواره
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure