وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی فه‌ره‌نسا رایده‌گه‌یه‌نێت، ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی جگه‌ره ده‌كێشن له وڵاته‌كه به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو كه‌میكردووه، هۆكاری كه‌مبوونه‌وه‌ی كه‌سانی جگه‌ره‌كێش په‌یوه‌ندی هه‌یه به زیادكردنی باج له‌سه‌ر جگه‌ره وه‌ك رێگه‌یه‌كی كاریگه‌ر. وه‌زیری ته‌ندروستی فه‌ره‌نسا ده‌ڵێت: له ساڵی 2017 نزیكه‌ی ملیۆنێك جگهرهكێشیان كه‌متر هه‌بووه به به‌راورد به ساڵی 2016، ئه‌مه‌ش به ئامارێكی دڵخۆشكه‌ر ناوده‌بات و ده‌ڵێت كه هه‌وڵی زیاتر ده‌ده‌ن بۆ دوورخستنه‌وه‌ی ئه‌م مه‌ترسییه له‌سه‌ر هاووڵاتیان. وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی راشیده‌گه‌یه‌نێت: به‌هۆی زیادكردنی باج له ساڵی 2017 ژماره‌ی كه‌سانی جگه‌ره‌كێش نزیكه‌ی ملیۆنێك كه‌متر بووه به به‌راورد به ساڵی 2016. راپۆرتێكی ته‌ندروستی تایبه‌ت به جگه‌ره‌كێشان له فه‌ره‌نسا له‌سه‌ر خه‌ڵكی ته‌مه‌ن 18-75 ساڵان ئه‌نجامدراوه. له راپۆرته‌كه‌دا هاتووه كه ساڵی 2017 نزیكه‌ی 32%ی خه‌ڵكی به‌شداریان له توێژینه‌وه‌كه كردووه‌و وتوویانه به‌ده‌گمه‌ن جگه‌ره‌یان كێشاوه، هه‌روه‌ها 27% رۆژانه جگه‌ره‌ده‌كێشن. ئه‌م ژمارانه به‌راورد به ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی به ده‌گمه‌ن رۆژانه جگه‌ره‌ده‌كێشن كه‌میكردووه، ئه‌مه‌ش به شێوه‌یه‌كی گشتی ده‌كاته رۆژانه كه‌مبوونه‌وه‌ی نزیكه‌ی ملیۆنێك جگه‌ره‌كێش. وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی فه‌ره‌نسا ئاشكرایده‌كات كه جگه‌ره‌كێشان رۆژانه نزیكه‌ی 200 كه‌س به هۆكاره‌كانی په‌یوه‌ست جگه‌ره ده‌مرن، كه ده‌كاته ساڵانه مردنی 73 هه‌زار كه‌س. رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی ده‌ڵێت: ساڵانه له جیهاندا نزیكه‌ی نیوه‌ی به‌كارهێنه‌رانی ده‌كوژێت، كه ده‌كاته نزیكه‌ی 7 ملیۆن كه‌س له ساڵێكدا. له ساڵی 2016 به‌گوێره‌ی داتاكانی ته‌ندروستی جیهانی نزیكه‌ی 1.1 ملیار كه‌سی جگه‌ره‌كێش له جیهاندا هه‌بوون، كه ده‌كاته‌وه نزیكه‌ی یه‌ك له‌سه‌ر حه‌وتی دانیشتووانی جیهان. جگه‌ره‌كێشان له جیهاندا روو له كه‌مبوونه‌وه‌یه، به‌ڵام له هه‌ندێك وڵات به‌تایبه‌ت له تازه پێشكه‌وتووه‌كان زیادیكردووه. جگه‌ره‌كێشان هۆكارێكی سه‌ره‌كی چه‌ندین جۆری شێرپه‌نجه، نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و جه‌ڵته‌ی مێشكه. وه‌زیری ته‌ندروستی فه‌ره‌نسا ده‌ڵێت: به‌هۆی زیادكردنی باجه‌كانیان له‌سه‌ر جگه‌ره‌و تووتن، توانیویانه ببنه هۆی دابه‌زاندنی رێژه‌ی كه‌سانی جگه‌ره‌كێش له‌نێو دانیشتووانی وڵاته‌كه. خاك - سیڤا ئازاد س: ئیرۆو نیوز
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure