هێمن ئه‌حمه‌د محه‌مه‌د، گه‌نجێكی قه‌زای سه‌یدسادقه‌و به‌ر له سێ ساڵ وه‌كو خوێندكارێكی سه‌ركه‌وتوو بڕوانامه له په‌یمانگای ته‌كنیكی كشتوكاڵ وه‌رده‌گرێت، وه‌كو خۆی ده‌ڵێت له ژیانیدا چه‌ندین كاری تاقیكردووه‌ته‌وه‌و دواتر بڕیارده‌دات له‌ڕێی كۆمپانیایه‌كی پاككه‌ره‌وه‌وه ببێته كارگوزارو خاشاكی ماڵ و شه‌قامه‌كان پاكبكاته‌وه. هێمن به‌شانازییه‌وه بۆ سایتی خاك باس له كاره‌كه‌ی ده‌كات و ده‌ڵێت: خۆشه‌ویستی و رێزگرتنی هاووڵاتیان له كاره‌كه‌ی دڵخۆشی ده‌كات و به‌هه‌موو ده‌رچووانی زانكۆ‌و په‌یمانگاكانیش ده‌ڵێت كه پێویسته شه‌رم له كاركردن نه‌كه‌ن و هه‌موو كارێك به شایسته‌و جوان ببینن. وه‌كو پشتگیری و هاندان له‌م كارگوزاره گه‌نجه خۆنه‌ویسته، ناوه‌ندی چاپه‌مه‌نی و راگه‌یاندنی خاك رێزلێنانێكی به‌خشییه ئه‌م خاوه‌ن بڕوانامه كارگوزاره‌و هێمن پێیوابوو كه رێزلێنان كاره‌كه‌ی لا خۆشه‌ویستر ده‌كات. به‌منزیكانه‌ش له‌ڕێگه‌ی ته‌له‌فزیۆن و سایت و په‌یجی خاكه‌وه بینه‌ری فیچه‌رێكی تایبه‌ت بن له‌سه‌ر ژیان و كاری ئه‌و كارگوزاره گه‌نجه. خاك - رۆژگار محه‌مه‌د
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure