كۆمپانیای نێفلێكسی ئه‌مریكی بۆ خزمه‌تگوزاری فیلم و دراماكان له‌ڕێی تۆڕی ئینته‌رنێته‌وه گه‌وره‌ترینی وته‌بێژه‌كانی به‌ناوی كۆمپانیاوه ده‌ركرد، وه‌ك سزایه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی له‌كاتی مشتومڕدا له‌گه‌ڵ هاوڕێكانیدا له‌كار وشه‌یه‌كی ره‌گه‌زپه‌رستانه‌ی به‌كارهێناوه. جۆناسان فرایدلان زیاتر له دوو جار وشه‌یه‌كی وتووه بۆ شكاندنی هاوڕێ ره‌شپێسته‌كانی بووه، ئه‌مه‌ش چه‌ند مانگێك پێش ئێستا له‌كاتی كۆبوونه‌وه‌ی به‌شی په‌یوه‌ندییه گشتییه‌كانی كۆمپانیادا وتویه‌تی، هه‌روه‌ها چه‌ند رۆژێك پاش ئه‌وه هه‌مان وشه‌ی له به‌رده‌م فه‌رمانبه‌ره ره‌شپێسته‌كان به‌كارهێناوه. سه‌رۆكی جێبه‌جێكاری كۆمپانیا "رێد هاسنیبگ" وتویه‌تی: كاتێك بۆ جاری دووه‌م گوێم له‌و وشه‌یه بوو له‌ده‌می وته‌بێژه‌كه هاته ده‌ره‌وه یه‌كسه‌ر بڕیاری ده‌ركردنیمدا. هاستینگ هه‌ماهه‌نگی كاری چه‌ند ساڵه‌ی ئه‌و فه‌رمانبه‌ره‌ی به‌رز نرخاند كه ماوه‌ی حه‌وت ساڵه له‌و كۆمپانیایه كارده‌كات، به‌ڵام بابه‌تی ره‌گه‌زپه‌رستی به‌رامه‌به‌ر هه‌مه‌جۆری ره‌گه‌زو پێست و پاره بابه‌تێكی هه‌ستیاره، هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ یاسا‌و به‌هاكانی ئه‌م دامه‌زراوه‌یه ناگونجێت. خاك - سیڤا ئازاد س: سكای نیوز
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure