زۆربه‌ی كه‌سه‌كان كاتێك له‌خه‌و هه‌ڵده‌ستن بیریان نامێنێت چ خه‌وێكیان بینیوه، به‌ڵام توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ ده‌ریخستوه، ڤیتامین (B6) ده‌توانێت یارمه‌تیده‌ر بێت بۆ بیرهاتنه‌وه خه‌وه‌كان . ژماره‌یه‌ك لزانایانی زانكۆی(ئه‌دیلاید) له ئوستورالیا گه‌یشتونه‌ته ئه‌و ڕاستییه‌ی كه ڤیتامین(B6)ده‌توانێت یارمه‌تیده‌ر بێت بۆ بیرهاتنه‌وه‌ی خه‌وه‌كان‌و یارمه‌تیده‌ریش بێت بۆ زاڵبوون به‌سه‌ر خه‌وی ناخۆش و هه‌ندێك نه‌خۆشیی ده‌رونیشدا. ئه‌نجامه‌كانی ئه‌و توێژینه‌وه‌یه له‌گۆڤاری (Perceptual and Motor Skills) (توانا ره‌فتاریی و تێگه‌یشتنه‌كان)ی ئوستورالیادا بڵاوكراوه‌ته‌وه، 100 كه‌سیش وه‌ك خۆبه‌خش به‌شداریان تێدا كردووه. ئه‌و خۆبه‌خشانه بۆ ماوه‌ی پێنج ڕۆژ، ڕۆژانه به‌ر له نوستن بڕی (240) میللیگرام ڤیتامین (B6)یان وه‌رگرتووه، له كۆتاییدا جه‌ختیان له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه گۆرانكاریی باش له دۆخیی خه‌و بینینیان ڕوویداوه، بۆ زانیاریش ئه‌وانه به‌ر له به‌كارهێنانی ئه‌و ڤیتامینه زۆر به ده‌گمه‌ن بیریان ده‌هاته‌وه چ خه‌وێكیان بینیوه. له‌مباره‌یه‌وه (دنهۆلم ئه‌سبا) مامۆستای ده‌روونناسیی له زانكۆی (ئه‌دیلاید)وتی»ئه‌نجامه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن كه ڤیتامین (B6) توانای مرۆڤ باش ده‌كات بۆ بیركه‌وتنه‌وه‌ی خه‌وه‌كانی و ئێمه‌ش به‌رواردێكمان كردووه له نێوان ئه‌و كه‌سانه‌ی كه به ڕاستی ڤیتامینه‌كه‌یان وه‌رگرتووه له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی ماده‌ه‌یه‌كی وه‌همییمان داونه‌تێ « ئه‌و پسپۆڕه وتیشی « ئه‌و ڤیتامینه كاری له زینده‌یی و سه‌یرو سه‌مه‌ره‌یی خه‌وه‌كان نه‌كردوه‌و كاریشی نه‌كردووه‌ته سه‌ر شێوازی خه‌وتنی به‌شداربووانی توێژینه‌وه‌كه» ئه‌سبا له‌درێژه‌ی قسه‌كانیدا وتی» هه‌موو كه‌سێكی ئاسایی نزیكه‌ی 6 ساڵی ته‌مه‌نی به خه‌و بینینه‌وه به‌سه‌ر ده‌بات، ئه‌گه‌ر كه‌سێك بتوانێت خه‌وه‌كانی بیر بكه‌وێته‌وه ئه‌وا ده‌توانرێت بۆ چه‌ند مه‌به‌ستێك سود ی لێوه‌ربگیرێت له‌وانه‌ش كه‌مكردنه‌وه‌ی ترس و دڵه‌ڕاوكێی كه‌سه‌كه، هه‌روه‌ها باشكردنی توانا جووڵه‌ییه‌كانی كه‌سه‌كه و دوباره بارهێنانه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی زه‌بری جه‌سته‌ییان به‌ركه‌وتووه». به‌پێی پێگه‌ی ( ساینس ده‌یلی) تایبه‌تمه‌ند به توێژینه‌وه‌ی زانستیی و پزیشكیی كه یه‌كێكه له‌و پێگانه‌ی ئه‌و توێژینه‌وه‌یه‌یان بڵاوكردووه‌ته‌وه، توێژه‌ره‌وه‌كان جه‌ختیان له‌وه كردووه‌ته‌وه كه كاریگه‌رییه‌كانی ڤیتامین (B6) ده‌گۆرێت به پێی ئه‌و به‌ها خۆراكیانه‌ی كه‌سێك له سیستمی خۆراكیی ڕۆژانه‌یدا وه‌ریده‌گرێت . جێگه‌ی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه، ڤیتامین (B6) به شێوه‌یه‌كی سروشتیی له دانه‌وێله و پاقله‌مه‌نیی و سه‌وزه‌كاندا هه‌یه به تایبه‌ت له سپیناخدا هه‌روه‌ها له په‌تاته و مۆز و ئه‌ڤۆكادۆ و شیر و به‌رهه‌مه‌كانیدا هه‌یه، هه‌روه‌ها له گۆشت و جگه‌ر و ماسیشدا هه‌یه. سه‌رچاوه: الصحە والحیاە
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure