28/6/2018 10:42 AM

هۆكارو نیشانه‌كانی سه‌رئێشه‌ی به‌رده‌وام (شه‌قیقه‌)

شه‌قیقه‌ چییه‌؟
یه‌كێك له ‌نه‌خۆشییه‌ درێژخایه‌نه‌كان بریتییه‌ له ‌نه‌خۆشی شه‌قیقه‌، توێژینه‌وه‌ زانستییه‌كان سه‌لماندویانه‌ كه‌ رێژه‌ی توشبوون به‌م حاڵه‌ته‌ به‌زۆری له ‌خانماندا به‌دیده‌كرێت، هه‌روه‌ك به‌ڕێژه‌ی 17% خانمان توشبوون به‌م حاڵه‌ته‌و بۆ پیاوان 6%ـه‌.

هۆكاره‌كانی توشبوون؟
1-گۆڕانكاری له‌ خانه‌ ده‌ماره‌ هه‌سته‌وه‌ره‌كانی سێهه‌م به‌شێوه‌ی به‌رده‌وام.
2-گۆڕانكاری هاوسه‌نگی كیمایی مێشك به‌تایبه‌ت له‌ مادده‌ی سیرۆتۆنین كه‌ گۆڕانكاری به‌سه‌ردێت.
3-گۆڕانكاری له ‌شوێن و پێكهاته‌ی جه‌سته‌یی. 
4-گۆڕینی كه‌شوهه‌وا به ‌ڕێژه‌یه‌ك كه‌ سه‌رمای به‌هێز كاریگه‌ری به‌هێزی ده‌بێت له‌سه‌ر زۆربوونی حاڵه‌ته‌كه‌.

نیشانه‌كانی:
1-بوونی ئازارێكی زۆر به‌هێز به‌تایبه‌ت لای به‌شێكی سه‌ر.
2-به‌رده‌وامبوونی ئازاره‌كه‌و مانه‌وه‌ی بۆ ماوه‌ی 3 تا 4 سه‌عات.
3-دووباره‌بوونه‌وه‌ی ئازاره‌كه‌ بۆماوه‌ی چه‌ندجارێك.

خاك 



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved