ئایا راسته عاشقه‌كان هه‌ست و سۆز به‌سه‌ر ئه‌قڵ و ژیریاندا زاڵ ده‌بێت؟ به‌گوێره‌ی توێژینه‌وه‌یه‌ك كه له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵێك پزیشكی مێشك و ده‌ماره‌خانه‌كانه‌وه ئه‌نجامدراوه، به هاوكاری ئامێری نوێ و پێشكه‌وتووی ئه‌و بواره وه‌ك C.T.Scan له‌سه‌ر مێشكی كه‌سانی ئاسایی و ئه‌وانه‌ی عاشق بوون ئه‌نجامدراوه. زانایان ئه‌و گریمانه‌یان له‌به‌رچاو گرتووه كه عاشق له‌سه‌ر بنه‌مای هه‌ست و سۆز بڕیار ده‌دات و گرنگی به ئه‌قڵ و ژیریی نادات. به‌گوێره‌ی ئه‌و ده‌رئه‌نجامانه كه له توێژینه‌وه‌كه‌دا كه‌وتووه‌ته‌وه، كه‌سانی عاشق گۆڕانكاری كیمیایی زۆر له مێشكیاندا رووده‌دات. خاڵی زۆر سه‌رنجڕاكێش به‌لای زانایانه‌وه ئه‌وه‌یه كه كۆمه‌ڵێك ده‌مارو خانه‌ی میشك خامۆش و بێ كاریگه‌ریی ده‌بن، هه‌ر له‌م توێژینه‌وه‌یه‌دا هاتووه كه به‌هۆی هه‌ندێك گۆڕانكارییه‌وه عاشقه‌كان تووڕه‌ترو توندتر ده‌بن له كه‌سانی ئاسایی. وێڕای ئه‌م لێكۆڵینه‌وه پزیشكییه، زانایه‌كی بواری سایكۆلۆژی رایگه‌یاند كه هه‌میشه بیركردنه‌وه‌و بڕیاردان لای كه‌سه‌كه خۆیه‌تی. نه‌ك به‌ته‌نها عاشق، به‌ڵكو كه‌سێكی ئاسایی و مامۆستایه‌ك و خوێندكارێك و دادوه‌رێكیش چالاكی و گۆڕانكاری له‌ناكاوی به‌سه‌ر مێشكدا دێت، هاوكات زۆر كاریگه‌ری به‌سه‌ر بڕیاردانییه‌وه نابێت و پێویسته كه‌سی له‌بارو شیاو خۆی له‌گه‌ڵ هه‌موو گۆڕانكاری و پێشهاته‌كاندا رابهێنێت. خاك
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure