جێگره‌وه‌ی كووره‌و ته‌كنیكی جۆشدان، ناونیشانی كتێبێكی هونه‌رییه كه له‌لایه‌ن هونه‌رمه‌ند مه‌ریوان جه‌لال كاری وه‌رگێڕانی بۆ كراوه. دیاره هونه‌ر به‌گشتی و هونه‌ری شێوه‌كاری به‌تایبه‌ت، لایه‌نی تیۆری و پراكتیكی دوو ستونی گرنگ و راوه‌ستاوی پێویستن و ده‌بێت ئه‌م دوو لایه‌نه بكرێنه هه‌وێن بۆ قاڵبوون و به‌رده‌وامبوون. هونه‌ری سیرامیك مێژوویه‌كی دێرینی هه‌یه له كوردستان و هه‌وڵه سه‌ره‌تاییه‌كان بۆ گڵێنه‌كاری و دابینكردنی پێداویستی ژیانی رۆژانه فاكته‌ری سه‌ره‌كی بوون بۆ پێشكه‌وتنی ئه‌م هونه‌ره‌و دۆزینه‌وه‌ی مه‌تریالی نوێ و دروستكردنی فۆرمی نوێ و پێشكه‌وتنی لایه‌نی ته‌كنیكی. دیاره مه‌تریالی قوڕو ئاماده‌كاری بۆ نه‌خشاندنی فۆرم و دروستكردنی كوره‌و شێوازی كاركردنی ئه‌م هونه‌ره كاریگه‌رییان هه‌بووه بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر بایه‌خ به ته‌كنیكی كاركردن بدرێت. ئه‌م كتێبه تیشك ده‌خاته‌سه‌ر سێ ته‌وه‌ری گرنگ، له‌وانه ڕاكو، ساگه‌ر، چاڵ، به‌رمیل... به شێوه سانا‌و سه‌ره‌تاییه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ جۆشدانی ئاگر. بایه‌خی گه‌وره‌ی ئه‌م پرۆژه‌یه له‌بواری پراكتیكدا به‌ڕوونی ده‌بینرێت و ده‌كرێت بۆ ئه‌وانه‌ی ئاره‌زووی كاری سیرامیك ده‌كه‌ن له په‌یمانگاو كۆلێژ‌و دامه‌زراوه ئه‌هلی و حكومییه‌كاندا سوودی ته‌واوی لێ ببینن. له كۆتاییدا ماوه‌ته‌وه سه‌ر ئه‌وه‌ی بڵێین كه كتێبه‌كه له نووسینی (جه‌یمس واتكینس و پۆل ئه‌ندریۆ واندلیس-ـه. هونه‌رمه‌ند قادر میرخان پێشه‌كی بۆ نووسیوه‌و پێداچوونه‌وه‌ی بۆ كردووه، هه‌وره‌ها بازیان جه‌لال كاری دیزاینی بۆ ئه‌نجامداوه‌و له وڵاتی به‌ریتانیا چاپكراوه‌و ئێستاش له كتێبخانه‌كانی سلێمانی ده‌ستده‌كه‌وێت. خاك
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure