زانایان جۆره هاووێنه‌یه‌كی لكێنه‌ری چاویان دروستكردووه كه كاری ڕووپێوه‌ری تیشكیی ده‌كات له‌ناو چاودا و یارمه‌تی خاوه‌نه‌كه‌ی ده‌دات بۆ ده‌یان كاری پێویست له ژیانی ڕۆژانه‌یدا. زانایانی زانكۆی (سانت ئه‌ندرۆز )له شانشینی یه‌كگرتوی به‌ریتانیا داهێنه‌ری ئه‌و جۆره هاووێنه‌یه‌ن كه وه‌ك له‌یزه‌رێكی توێژاڵی وایه و زۆر ورده و ده‌توانرێت وه‌ك عه‌ده‌سه‌ی ئاسایی بكرێته چاو، ئه‌م له‌یزه‌ره وورده‌كاره چه‌ندین بابه‌ت ئاشكرا ده‌كات، له‌وانه‌ش ده‌ستنیشانكردنی ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌بازار ده‌كردرێت له‌ڕووی كوالیتی و پێكهاته و پێوانه و پله‌كانی گه‌رما تێیاندا، هه‌روه‌ها ناسینه‌وه‌ی وردی ئه‌و شته نه‌زانراوانه‌ی كه ڕۆژانه كه‌سێك به ڕێكه‌وت ده‌یانبینێت. به‌پێی ئه‌زمونه سه‌ره‌تاییه‌كان ئه‌و ئامێره له‌یزه‌رییه وورده‌كاره سه‌ركه‌وتوو بووه، ئامێره‌كه یان هاووێنه‌كه ئه‌ستورییه‌كه‌ی كه‌متر له مایكرۆنێكه و خۆبه‌خۆی خۆی بارگاوی ده‌كرێته‌وه‌و به‌تیشكی سه‌وزی له‌یزه‌ریی كارده‌كات. زاناكان هیوادارن ئه‌و هاووێنه‌یه یارمه‌تیه‌ر بێت بۆ دروستكردنی ئامێر و تفاقی دیكه‌ی ورده‌كار كه مرۆڤ بتوانێت له‌جه‌نگه‌كاندا له‌به‌ریان بكات یان له‌خۆی ببه‌ستێت بۆ تێكشكاندنی كه‌لوپه‌ل و تفاقی دوژمن . هه‌روه‌ها زاناكان باس له‌وه‌ش ده‌كه‌ن كه ڕه‌نگه ئه‌و هاووێنه‌یه وه‌ك كاڵایه‌كی بازرگانیی بخرێته ڕوو و دواتریش گه‌شه‌ی پێ بدرێت بۆ دروستكردنی سكرینی نه‌رم و ئامێر و ده‌زگای هه‌سته‌وه‌ر بۆ شوێن و پێگه‌ی كه‌سه‌كان. سه‌رچاوه: عالم الابداع
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure