دوو پزیشكی نه‌شته‌رگه‌ر له‌چین به نیازن نه‌شته‌رگه‌ریی چاندنه‌وه‌ی (سه‌ر)بكه‌ن كه به یه‌كه‌مین نه‌شته‌رگه‌ریی له‌و شێوه‌یه داده‌نرێت له جیهاندا. ئه‌و دوو نه‌شته‌رگه‌ره كه یه‌كێكیان زانایه‌كی ئیتاڵییه به ناوی (سێرجیۆ كاناڤیرۆ) یه و ئه‌وی دیكه‌شیان (شیاو بینگ رن) ه، مه‌به‌ستیانه یارمه‌تیی ئه‌و كه‌سانه بده‌ن كه تووشی ئیفلیجیی بون و ده‌یانه‌وێت وایان لێ بكه‌ن كه جارێكی تر به پێی خۆیان بڕۆن. ئه‌و كاره‌ش به‌هۆی ته‌نێكه‌وه ده‌كه‌ن كه كۆمه‌ڵێك بزماری پێوه‌یه و سه‌ر به مله‌وه ده‌به‌ستێت و له‌وێشه‌وه شۆكێكی كاره‌بای لێ ده‌درێت. ئه‌و دوو زانا نه‌شته‌رگه‌ره ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه ته‌كنیكه‌كه‌یان یارمه‌تی ئه‌و نه‌خۆشانه ده‌دات كه دڕكه په‌تكیان گورزی به‌ركه‌وتووه و توشی ئیفلیجیی بوون. بۆ ئه‌م كاره‌شیان پێویستیان به‌سه‌رێكی زیندوو هه‌یه كه دوای ئه‌وه‌ی له جه‌سته‌ی خۆبه‌خشێك ده‌كرێته‌وه ده‌بێت له‌پله‌یه‌كی گه‌رمای زۆر سارددا هه‌ڵبگیرێت‌و به به‌رده‌وامی خوێن و ئۆكسجینی بۆ بچێت. نه‌شته‌رگه‌ره‌كان بۆ لكاندنی ئه‌و سه‌ره به جه‌سته‌كه‌وه و به‌تایبه‌تیی دڕكه‌په‌تك ماده‌یه‌كی لكێنه‌ر به ناوی( پولی ئیتیلین گلیكۆل) به‌كار ده‌هێنن و نه‌خۆشه‌كه بۆ ماوه‌ی مانگێك بێ هۆش ده‌بێت له‌كاتێكدا تۆڕی ده‌ماره‌كان خۆیان بونیاد ده‌نێنه‌وه . ئه‌وه‌ی جێگه‌ی وتنه ، ئه‌و كاره‌ی ئه‌و دوو نه‌شته‌رگه‌ره مشتومرشێكی زۆری به دوای خۆیدا هێناوه و ئه‌وه‌ش بڵاوكراوه‌ته‌وه كه دوو نه‌شته‌گه‌ره له ماوه‌ی ڕابردوودا چه‌ند تاقیكردنه‌وه‌كیشیان كردووه. له‌چاوپێكه‌وتنێكی ڕۆژنامه‌وانیدا نه‌شته‌رگه‌ره چینییه‌كه كه ته‌مه‌نی 56 ساڵه ئاشكرایكرد كه ئه‌و پرۆژه‌یه‌ی ئه‌وان مشتومڕی زۆر هه‌ڵده‌گرێت، به‌ڵام پێویسته كارێك بكرێت بۆ ڕزگاركردنی هه‌ندێك كه‌س كه به‌هه‌ر هۆكارێك بێت ماوه‌یه‌كی زۆری ژیانیان به ئیفلیجی به‌سه‌ر ده‌به‌ن. (شیاو بینگ رن)ی نه‌شته‌رگه‌ری چینی خوێندنی له ئه‌مریكا ته‌واو كردووه و له‌نه‌خۆشخانه‌ی هاربینی پزیشكیی له‌هه‌رێمی (هیلونگجیانگ) له باكوری خۆرئاوای چین كار ده‌كات و (كاناڤیرۆ)ش به‌ڕێوه‌به‌ری گروپی تۆرینۆیه بۆ چاره‌سه‌ری نه‌خۆشییه‌كانی ده‌مار. شیاوی باسه (سێرجیۆ كاناڤیرۆ) یه‌كێك بووه له‌و پزیشكانه‌ی كه ده‌یان ساڵه خه‌ونی ئه‌وه‌ی هه‌یه كه نه‌شته‌رگه‌ریی چاندنه‌وه‌ی سه‌ر بكات و هه‌موو خۆزگه‌شی ئه‌وه بووه كه ئه‌و قسانه بكاته كردار. هه‌ردوو نه‌شته‌رگه‌ره ئیتاڵی‌و چینییه‌كه‌ش ددانیان به‌وه‌دا ناوه كه تائێستا چه‌ندین نه‌شته‌رگه‌ریی چاندنه‌وه‌ی سه‌ریان بۆ مشك و جرج و سه‌گ كردووه و له زۆریشیاندا سه‌ركه‌وتنیان به‌ده‌ست هه‌ێناوه و ئاژه‌ڵه‌كان هه‌ندێك له ئه‌ركه جووڵه‌كانیان بۆ گه‌ڕاوه‌ته‌وه،. له‌مباره‌یه‌وه پرۆفیسۆر كاناڤیرۆ وتی» دوای ئه‌و تاقیكردنه‌وانه‌مان نه‌شته‌رگه‌ریی چاندنه‌وه‌ی سه‌ری مرۆڤ ده‌چێته قۆناغێكی نوێوه. سه‌ره‌ڕای ئه‌و تاقیكردنه‌وانه ، زۆربه‌ی ناوه‌نده پزیشكییه‌كان له‌و بڕوایه‌دان كه ئه‌و كاره بۆ مرۆڤ قابیلی په‌سه‌ند كردن نییه و له‌مباره‌یه‌شه‌وه (مارك هاردی) پسپۆڕ له‌هۆشیاركردنه‌وه‌ی به‌رگریكاریی و نه‌شته‌رگه‌ری پێشه‌نگ له زانكۆی كۆلۆمبیا وتی « مادده‌ی پۆلی ئیتیلین گلیكۆل) بۆ مرۆڤ ژه‌هراوییه و چه‌ند ڕێگه‌یه‌كی دیكه هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی بگیردرێته به‌ر بۆ دوباره به‌ستنه‌وه‌ی دڕكه په‌تك». وتیشی» ڕه‌نگه له 10 بۆ 20 ساڵی داهاتوودا نه‌شته‌رگه‌ریی چاندنه‌وه‌ی سه‌ر ببێته شتێكی واقیعی». تا ئێستاش زۆربه‌ی ناوه‌نده پزیشكیی‌و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی ئه‌مریكا و ئه‌وروپا نه‌شته‌رگه‌ریی چاندنه‌وه‌ی سه‌ر به‌شتێكی گرنگ ده‌زانن، به‌ڵام هیچیكامیشان ئه‌وه ناشارنه‌وه كه ئه‌و كاره پاشئه‌نجامی باشی نابێت و ڕه‌نگه زۆر كه‌س به كارێكی تاوانكاریی بزانن. سه‌رچاوه: الصحة والحیاة
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure