ره‌خنه‌گرانی سینه‌مای ئه‌مریكی له گۆڤاری ڤاریێتی لیستی پاڵێوراوانی پێشبینیكراو بۆ خه‌ڵاته‌كانی ئۆسكاری ساڵی داهاتوو بڵاوكرده‌وه بۆ ئه‌و فیلمانه‌ی له‌نێوان 1ی كانوونی دووه‌م بۆ 30ی حوزه‌یرانی 2018 ده‌رچوون. فیلمی "You Were Never Really Here" تۆ هه‌رگیز لێره نه‌بویت له سیناریۆو ده‌رهێنانی لین رامزی، كه خواكین فینیكس و ویكاترینا سامسۆنۆف و ئه‌لیكس مانیت و جودیس رۆبه‌رتس كه رۆڵی سه‌ره‌كی ده‌گێڕن له فیلمه‌كه‌دا، له سه‌ره‌وه‌ی ریزبه‌ندی پاڵاوتنه‌كاندایه بۆ خه‌ڵاتی باشترین فیلم. چه‌ندین فیلمی تر پاڵێوراون وه‌ك "بلاك پانسه‌ر"Black Panther" پڵنگی ره‌ش" له ده‌رهێنانی راین گۆكله‌رچادویك بۆسمان و مایكڵ به‌كاری جۆنسۆن رۆڵی سه‌ره‌كی ده‌بینن، هه‌روه‌ها فیلمی فێرست ریفۆرمد "First Reformed" كڵێسه‌ی چاكسازی یه‌كه‌م و فیلمی Hereditary و فیلمی "The Rider" خه‌یاڵ. ره‌خنه‌گران ده‌رهێنه‌ری فیلمی خه‌یاڵ "The Rider" "كڵۆوی چاو"ی پاڵاوتووه بۆ خه‌ڵاتی باشترین ده‌رهێنه‌ر هه‌روه‌ها هه‌ریه‌ك له ئاری ئاسته‌ربۆ فیلمی Hereditary و رایان گۆكله‌ر بۆ فیلمی پڵنگی ره‌ش "Black Panther" و لین رامزی بۆ فیلمی تۆ هه‌رگیز لێره نه‌بویت. ئیسان هۆك پاڵێوراوه بۆ خه‌ڵاتی باشترین ئه‌كته‌ر له فیلمی كڵێسه‌ی چاكسازی یه‌كه‌م، هه‌روه‌ها خواكین فینیكس بۆ فیلمی تۆ هه‌رگیز لێره نه‌بویت و برێدی جاندرۆ بۆ فیلمی "خه‌یاڵ" "The Rider" . پاڵاوتنه‌كان بۆ خه‌ڵاتی باشترین كچه ئه‌كته‌ر تۆنی كۆلێت فیلمی Hereditary و ئێمیلی بلانت فیلمی شوێنیكی هێمن quiet place ئۆلیڤیا كۆك فیلمی پاكه‌كان. ره‌خنه‌گران ئه‌وه‌شیان وتووه كه به‌رده‌وام له پایزدا ئه‌م پاڵاوتنانه گۆڕانكاری به‌سه‌ردێت به‌هۆی ئه‌و فیلمانه‌ی له پایزدا ده‌رده‌چن. خاك - سیڤا ئازاد س: روسیا توده‌ی
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure