زۆری كێش و قه‌ڵه‌وی ورگ به‌ربڵاوترێن جۆری قه‌ڵه‌وییه له جیهاندا، چونكه سك و ورگ یه‌كێكه له‌و شوێنانه‌ی زۆرترێن چه‌وری تێدا كۆده‌بێته‌وه‌و گه‌ورترین مه‌ترسی هه‌یه بۆ سه‌ر ته‌ندروستی و ژیانی مرۆڤ، له‌هه‌مانكاتدا رزگاربوون له قه‌ڵه‌وی ورگ كارێكی ئاسان نیه‌و له شوێنه‌كانی تر زه‌حمه‌تتره، هه‌روه‌ها كه‌سانكی زۆر هه‌ن كه كێشیان ئاسایییه یان كه‌مێك زیاتره به‌ڵام كێشه‌ی گه‌وره‌یی ورگیان هه‌یه. گرنگترین هۆكاره‌كانی زۆری كێش و قه‌ڵه‌وی ورگ چین و چۆن چاره‌سه‌ر ده‌بێت؟ له‌وباره‌یه‌وه د.كامه‌ران ره‌سوڵ ژاژڵه‌یی پسپۆڕی زانستی خۆراك و نه‌شته‌رگه‌ری گشتی بۆ سایتی خاك وتی: 1- هۆكاری بۆماوه‌یی: بوونی قه‌ڵه‌وی ورگ له‌ناو یه‌كێك یان زیاتر له ئه‌ندامانی خێزان. 2- كه‌می جوڵه‌و وه‌رزش نه‌كردن و دانیشتن بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر له‌كاتی ده‌وام یان به‌دیار كۆمپیوته‌رو مۆبایل و ته‌له‌فزیرنه‌وه ڕۆژانه، ته‌نانه‌ت به رێجیمی قورسیش بێ وه‌رزش زۆر زه‌حمه‌ته بتوانیت له قه‌ڵه‌وی ورگ ڕزگار ببێت. 3- ناڕێكی له‌كاتی ژه‌مه‌كانی خواردن و خواردنی ناته‌ندروست وه‌ك خواردنی شیرینی و چه‌وری و خواردنه‌وه گازی و كحولیه‌كان و برنجی سپی و ئاردی سفرو به‌كارهێنانی چه‌وری ئاژه‌ڵ و زه‌یتی موهه‌دریجی رووه‌كی بۆ چێشتلێنان. 4- شێوازی هه‌ڵه له خواردنی رۆژانه وه‌ك: * خواردنی فاست فوود وه‌ك هه‌مبه‌رگرو گه‌س و پیتزا * خواردن راسته‌وخۆ یان ماوه‌یه‌كی كه‌م پێش خه‌و شه‌وانه. * خواردن به‌په‌له. * پاڵكه‌وتن راسته‌وخۆ پاش خواردن. 5- نه‌خواردنه‌وه‌ی ئاو و وشكبوونه‌وه‌ی له‌ش، چونكه ئاو رۆڵێكی سه‌ره‌كی هه‌یه له سوتانی چه‌وری و نه‌خواردنه‌وه‌ی ئاو ده‌بێته هۆی بێهێزی و زوو هیلاك بوون له‌كاتی وه‌رزش و كه‌می جوڵه. 6- دڵه‌ڕاوكێ و قه‌له‌قی زۆر ده‌بێته هۆی زیادبوونی سترێس هۆرمۆنه‌كان به‌تایبه‌ت كۆرتیزۆن. 7- كه‌مخه‌وی و شه‌ونخوونی ده‌بێته هۆی زیادبوونی هۆڕمۆنی كۆرتیزۆن. 8- نه‌خواردنی بڕی پێویست له مادده ریشاڵه‌كان كه له سه‌وزه‌و میوه‌و ئاردی بۆرو برنجی بۆردا زۆر هه‌یه. 9- نه‌خواردنی بڕی پێویستی ئه‌و خۆراكانه‌ی پڕۆتینیان تێدایه، چونكه ده‌بێته هۆی زیادبوونی هۆرمۆنی NYP و زیاتربوونی هه‌ستكردن به برسێتی. 10- به‌كارهێنانی ئه‌و ده‌رمانانه‌ی مادده‌ی كۆرتیزۆنیان تێدایه وه‌ك هه‌ندێك ده‌رمانی ره‌بۆو رۆماتیزم. 11- چوونه ته‌مه‌نه‌وه. 12- جێبه‌جێكردنی رێنماییه‌كان له خۆراك و وه‌رزش كه باسكراوه ده‌بنه چاره‌سه‌رێكی گونجاو بۆ قه‌ڵه‌وی له‌ش و ورگ. خاك – تانیا ئاواره
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure