1/7/2018 11:04 AM

رێگه‌یه‌كی گونجاو بۆ هه‌ڵگرتنی سیر

له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی سیر سوودی زۆری بۆ ته‌ندروستی تاكه‌كان هه‌یه‌، به‌ڵام به‌هۆكاری بۆنه‌ ناخۆشه‌كه‌ی زۆركه‌س به‌كاریناهێنێت.

به‌ڵام ئه‌گه‌ر حه‌ز له‌خواردنی سیر ده‌كه‌یت و ده‌ته‌وێت به‌ڕێگه‌یه‌ك به‌كاریبهێنیت تا بۆنی سیره‌كه‌ نه‌گریت، ئه‌وا ئه‌م رێگایه‌ په‌یڕه‌وبكه‌:

* سیره‌كان ده‌نكه‌ ده‌نكه‌ بكه‌و بیكه‌ره‌ ناو ئاوی شیله‌تێن و دواتر پاكی بكه‌. كه‌ لێره‌دا ده‌توانیت ده‌ستكێش به‌كاربهێنیت.
* كه‌مێك سركه‌ بكه‌ به‌ سیره‌ پاككراوه‌كه‌داو بیكه‌ره‌ كیسه‌یه‌ك و دواتر له‌ناو سه‌لاجه‌ دایبنێ.
* ده‌شتوانیت دوای پاككردنی سیره‌كان، له‌به‌ر هه‌تاو دایبنێی هه‌تا وشكده‌بێته‌وه‌و پاشان بیهاڕه‌، ئینجا له‌ناو قوتوێكی سه‌ری داخراو بێت دایبنێ و رۆژانه‌ بڕێكی كه‌می لێ بكه‌ره‌ ناو خۆراكه‌وه‌.


خاك - ئاژانسه‌كان



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved