ئامارێكی نوێی دامه‌زراوه‌ی (YouGov)ی به‌ریتانیی ده‌ریخستووه(30%)ی پیاوان پێشوه‌خته تێبینی نیشانه‌كانی شێرپه‌نجه‌ی پرۆستاتا ده‌كه‌ن ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئه‌و نه‌خۆشییه كوشنده‌ترین نه‌خۆشییه بۆ پیاوان له سه‌رانسه‌ری جیهاندا. شێرپه‌نجه‌ی پرۆستاتا یه‌كێكه له نه‌خۆشییه‌كانی كه زۆر له ناو پیاواندا بڵاوه و ساڵانه له سه‌رانسه‌ری جیهاندا به سه‌دان پیاو به‌هۆی ئه‌و نه‌خۆشییه‌وه گیان له ده‌ستده‌ده‌ن، به تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی ته‌مه‌نیان له سه‌روو په‌نجا ساڵه‌وه‌یه. له نیشانه‌كانی ئه‌و نه‌خۆشییه گۆڕانی ڕه‌نگی میز و زۆر میزكردنه به تایه‌تی له شه‌واندا، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگه‌ی داخه هه‌موو پیاوێك كه تووشی ئه‌و نه‌خۆشییه ده‌بێت مه‌رج نییه ئه‌و نیشانانه‌ی هه‌بێت، ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی له زۆر دۆخدا دره‌نگ ئه‌و نه‌خۆشییه ده‌ستنیشان بكرێت. پزیشكان ڕێنمایی پیاوان ده‌كه‌ن به تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی ته‌مه‌نیان له سه‌روو 45 ساڵه‌وه‌یه به تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی پێستیان تۆخه و كه‌سانی نزیكیان پێشتر شێرپه‌نجه‌یان هه‌بووه، ناو به‌ناو پشكنین بكه‌ن و له تووش نه‌بوونیان به پرۆستاتا دڵنیا ببنه‌وه. به‌پێی ڕاپۆرته‌كانی دامه‌زراوه‌ی (YouGov) و ئه‌و زانیارییانه‌ی كۆیكردووه‌ته‌وه (15%)ی پیاوانی به‌ریتانیا ده‌توانن پێشوه‌خته ئه‌و نه‌خۆشییه بزانن، ساڵانه‌ش زیاتر له 47 هه‌زار حاڵه‌تی پرۆستاتا له له‌نده‌ن ده‌ستنیشان و تۆمار ده‌كرێت، ئه‌مه‌ش مانای وایه كه له نێوان 8 پیاودا یه‌كێكیان له ژیانیدا تووشی ئه‌و نه‌خۆشییه ده‌بێت. سه‌رچاوه: Reuters
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure