1/7/2018 03:51 PM

سنوورەکانی سیاسەت و دیموکراسی لە کوردستان

لەدووتوێی 456لاپەڕەدا کێبی (سنوورەکانی سیاسەت و دیموکراسی لەکوردستان) کەوتە بەردەستی خوێنەرانی.ئەم کتێبە لەنووسینی ئەکرەم میهرداد-ەو یەکێکی ترە لەبڵاوکراوەکانی دەزگای ئایدیا بۆ فکرو لێکۆڵینەوە.
لەپێشەکی کتێبەکەدا هاتووە: بابەت و لێکۆڵینەوەکانی ئەم کتێبە لەنێوان ساڵانی 2011 هەتا 2014 نووسراون و هەموو لێکۆڵینەوەکان هەوڵێکە بۆ خۆێندنەوەو ناسینی هەلومەرجی هەرێمی کوردستان لەڕوانگەی کۆمەڵناسی و سیاسییەوە، هەموو بابەتەکانیش دەیانەوێت هەلومەرجی سیاسەت و رەوشی دیموکراسی کوردی بناسن و ماهییەتی ئەم سیاسەت و دیموکراسییە ئاناتۆمی بکەن هەر لەڕوانگەی کۆمەڵناسییەوە.
سنوورەکانی دیموکراسی لەکوردستان، دەیەوێت ئەم هەلومەرجە دیموکراسییە کوردستانییە وەکو خۆی بناسێت و لەڕەهەندە جیاوازەکاندا باس و لێکۆڵینەوەیان بکات.

خاك




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved