ڕۆژی 1-7-2018 له دیوانی پارێزگای سلێمانی، پارێزگاری سلێمانی سه‌رپه‌رشتیی كۆبوونه‌وه‌ی لیژنه‌ی باڵای ئارامی پارێزگای سلێمانی كرد، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به‌وردی باس له بارودۆخی ئاسایش و ئارامی پارێزگاكه‌و هه‌رێمی كوردستان و ناوچه‌كه كرا‌و سوپاسی هاووڵاتیان و هه‌موو فه‌رمانگه‌و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان كرا كه به دڵسۆزانه‌و گیانێكی به‌رپرسانه‌و نیشتمانییانه‌وه ئه‌ركه‌كانی خۆیان جێبه‌جێ كردووه. له‌پێناو پاراستنی ئارامی و ئاسایشی هاووڵاتیان و پارێزگاكه‌شدا بڕیاردرا به: یه‌كه‌م: به‌رده‌وامبوونی لیژنه‌ی هاوبه‌شی هێزه‌كانی ناوخۆ كه پێشتر به فه‌رمانی پارێزگار پێكهێنراون، بۆ بنه‌بڕكردنی تاوان و دیارده‌ی چه‌كداری و ئۆتۆمبێلی بێ ژماره‌و بێ مۆڵه‌ت و هه‌ر سه‌رپێچییه‌كی تر. دووه‌م: به‌رده‌وامبوونی هه‌ماهه‌نگیكردنی لیژنه‌ی ئارامی شاری سلێمانی و لیژنه‌كانی قائیمقامییه‌تی سلێمانی و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی تر بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌و ڕێنماییانه‌ی بۆ قه‌ده‌غه‌كردنی دیارده‌ی سه‌رپێچیكردن و زیاده‌ڕه‌ویی و خراپیی كوالێتی و سواڵكردن و تێكدانی نه‌زمی گشتی و هه‌ر دیارده‌یه‌كی نه‌خوازراوی تر پێكهێنراون. سێیه‌م: ده‌ستگیركردنی هه‌موو ئه‌و گومانلێكراوانه‌ی له‌لایه‌ن دادگاوه داواكراون. چواره‌م: هه‌ر كه‌سێكی بیانی كه مۆڵه‌تی مانه‌وه‌ی له هه‌رێمی كوردستاندا پێدراوه، پێویسته سێ مانگ جارێك پشكنینێكی ته‌ندروستی ڕه‌سمی بكات و به‌پێچه‌وانه‌وه خۆشی و ئه‌و شوێنه‌یشی كاری تێدا ده‌كات به‌رپرسیار ده‌بن. پێنجه‌م: هێزه‌كانی لیوای یه‌كی پاراستنی سلێمانی و پۆلیسی به‌رگری و فریاكه‌وتن، هاوكارو هه‌ماهه‌نگی هێزه‌كانی ناوخۆ‌و ئاسایش ده‌بن بۆ ڕێگرتن له‌هه‌ر زیاده‌ڕه‌وی و سه‌رپێچیكردن و هه‌ر دۆخێكی پێویست، به‌پێی ڕێنمایی پارێزگاری سلێمانی. شه‌شه‌م: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌رگری شارستانی پارێزگای سلێمانی، هه‌موو تیمه‌كانی ئاماده ده‌كات بۆ هه‌ر حاڵه‌تێكی نه‌خوازراو و ئاگركه‌وتنه‌وه‌یه‌ك، له‌مباره‌یه‌وه ڕێنمایی پێویست پێشكه‌ش به هاووڵاتیان و فه‌رمانگه‌و كۆمپانیاكان ده‌كات. حه‌وته‌م: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسی دارستان و ژینگه‌ی پارێزگای سلێمانی، ڕێگری له‌هه‌ر حاڵه‌تێكی بیرهه‌ڵكه‌ندنی نایاسایی ده‌كات و به‌پێی یاسا‌و له‌به‌ر ڕۆشنایی ڕێنماییه‌كانی پارێزگاری سلێمانیدا؛مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌م دۆسیه‌یه‌دا ده‌كات، هه‌روه‌ها به‌وردی ڕێنماییه‌كانی په‌یوه‌ست به پاراستنی دارستان و ژینگه‌و ڕاوكردن جێبه‌جێ ده‌كات. هه‌شته‌م: ڕێكخستنه‌وه‌ی گرتوخانه‌كان و نه‌هێشتنی هیچ جیاوازی و جیاكارییه‌ك‌و چاودێریكردنی وردی شێڵته‌رو خانه‌و گرتووخانه‌و دامه‌زراوه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی تر. نۆیه‌م: پێویسته هه‌موو یه‌كه كارگێڕییه‌كانی سنووری پارێزگای سلێمانی له‌گه‌ڵ بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌م ڕاگه‌یه‌نراوه‌دا، بڕیار‌و ڕێنماییه‌كانی لیژنه‌ی باڵای ئارامی پارێزگای سلێمانی جێبه‌جێبكه‌ن. ده‌یه‌م: لیژنه‌ی باڵای ئارامی پارێزگای سلێمانی له چوارچێوه‌ی كۆبوونه‌وه‌كانی سه‌روه‌ری یاسادا؛ له‌گه‌ڵ به‌ڕێزان سه‌رۆكی دادگاكان و داواكاری گشتی و دادوه‌ره‌كاندا كۆده‌بێته‌وه، به مه‌به‌ستی دانانی چێوه‌یه‌كی یاسایی پته‌و بۆ چه‌سپاندنی یاسا‌و سزادانی تاوانباران. یانزده‌یه‌م: ڕێكخستنه‌وه‌ی شوێن و دامه‌زراوه گه‌شتیارییه‌كان و شوێنه گشتییه‌كان به‌پێی ڕێنماییه‌كانی پێشووی لیژنه‌ی باڵای ئارامی پارێزگای سلێمانی. دوانزده‌یه‌م: تیمی فریاكه‌وتنی هاوبه‌ش بۆ شوێنه گه‌شتیاری و گشتییه‌كان پێكده‌هێنرێن. سیانزده‌یه‌م: هه‌موو ئه‌م بڕیار‌و ڕێنماییانه به‌بێ جیاوازی و گوێدانه پله‌و پایه‌و پۆستی كه‌سه سه‌رپێچیكه‌ره‌كان، جێبه‌جێده‌كرێن. چوارده‌یه‌م: پارێزگاری سلێمانی؛ پشتیوانی و هاوكاری پێویست پێشكه‌ش به هه‌موو فه‌رمانگه‌و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان ده‌كات بۆ باشتر به‌ڕێوه‌چوونی كاره‌كانیان. لیژنه‌ی باڵای ئارامی پارێزگای سلێمانی سوپاسی بڕیار‌و ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ی فه‌رمانده‌یی گشتی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و دامه‌زراوه‌كانی تر ده‌كات، كه پشتیوان و جێبه‌جێكاری بڕیار‌و ڕێنماییه‌كانی پارێزگاری سلێمانی و لیژنه‌ی باڵای ئارامی پارێزگای سلێمانی ده‌بن. خاك
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure