ئه‌مڕۆ 2-7-2018 شه‌پۆلێكی تری گه‌رما روو له هه‌رێمی كوردستان ده‌كات و به‌رزترین پله‌ی پێشبینیكراو 46 پله‌ی سیلیزییه‌و هه‌روه‌ها له‌مڕۆشه‌وه كاریگه‌ری خۆڵبارین كۆتایی دێت. له راگه‌یه‌نراوێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان كه كۆپییه‌كی بۆ خاك نێردكراوه، تێیدا هاتووه: ئه‌مڕۆ 2-7-2018 شه‌پۆلێكی تری گه‌رما روو له هه‌رێمی كوردستان ده‌كات و پله‌ی گه‌رما روو له به‌رزبوونه‌وه ده‌كات، به‌جۆرێك 4 تا 6 پله به‌رزده‌بێته‌وه‌و بۆ رۆژی سێشه‌ممه‌و چوارشه‌ممه‌ش به دوو پله به‌رزتر ده‌بێته‌وه. هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه‌شدراوه: به‌رزترین پله‌ی گه‌رمای پێشبینیكراو له سه‌نته‌ری پارێزگاكانی هه‌ولێرو سلێمانی و دهۆك و هه‌ڵه‌بجه له‌نێوان 44 بۆ 46 پله‌ی سیلیزی ده‌بێت و له پارێزگای كه‌ركوك و ئیداره‌ی گه‌رمیانیش پله‌ی گه‌رما ده‌گاته 46 پله. له‌باره‌ی كۆتاییهاتنی شه‌پۆلی گه‌رماكه‌ش، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی رایگه‌یاندووه: تا رۆژی پێنجشه‌ممه‌و له‌رۆژی هه‌ینیدا شه‌پۆلی گه‌رماكه كۆتایی دێت و پله‌كانی گه‌رما 4 بۆ 5 پله‌ی سیلیزی نزمده‌بێته‌وه. هه‌روه‌ها له‌باره‌ی ئه‌و خۆڵبارینه‌ی له رۆژی هه‌ینییه‌وه هه‌رێمی كوردستانی گرتووه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه دراوه كه له‌مڕۆوه كاریگه‌ری ئه‌و خۆڵبارینه كۆتایی دێت. خاك - راگه‌یه‌نراوی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure