حوسێن قه‌ناعه‌ت ده‌رهێنه‌ری ناسراوی سینه‌مای منداڵ و مێرمنداڵی ئێران له‌و بڕوایه‌دایه قسه‌كردن سه‌باره‌ت به سه‌رقاڵبوون له‌م سینه‌مایه‌دا هاوڕێ له‌گه‌ڵ گواستنه‌وه‌ی په‌یامه بۆ هه‌ر به‌رده‌نگێكی سینه‌مای منداڵ و مێرمنداڵ. به‌پێی راپۆڕتی لێژنه‌ی راگه‌یاندنی سی و یه‌كه‌مین خولی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمه‌كانی منداڵان و مێرمنداڵانی ئیسفه‌هان، "حوسێن قه‌ناعه‌ت" ده‌رهێنه‌ری ناسراوی سینه‌مای منداڵ و مێرمنداڵی ئێران به ئاماژه‌دان به گرینگی كه‌ڵك وه‌رگرتن له ئه‌ده‌بیاتی منداڵ و مێرمنداڵ له فیلمسازی ئه‌م بواره‌دا وتی: ئێمه چه‌ندین چیرۆكی سه‌رنجڕاكێشمان هه‌یه‌و ده‌توانین له‌نێو به‌رهه‌م گه‌لی ئێرانی‌دا، كارگه‌لێكی زۆر باش په‌یدابكه‌ین. بۆ وێنه یه‌كێك له بیرۆكه‌كانی من بۆ نووسین، سیناریۆیه‌ك سه‌باره‌ت به كه‌سایه‌تییه‌كانی شاهنامه‌یه. به‌داخه‌وه ئه‌گه‌ر كتێبه‌كانی پوخته‌ی شاهنامه له بازاڕدا نه‌بووایه، جێگایه‌ك له كتێبه‌كانی وانه‌ی قوتابخانه‌دا له شێوه‌ی ئه‌و چیرۆكانه‌مان نه‌ده‌دیته‌وه. ئه‌وه‌شی راگه‌یاند: كاتێك بمه‌وێت وه‌ها پلانێك بكه‌مه وێنه‌یی، بوودجه‌یه‌ك كه بۆی ته‌رخانده‌كرێت، گرنگی هه‌یه. مه‌به‌ستم له بوودجه ئه‌وه نیه كه ته‌نیا به پشتبه‌ستن به بابه‌ت گه‌لی ماڵی و ئابووری ده‌توانین فیلم دروستبكه‌ین، به‌ڵكو مه‌به‌ستم چیرۆكه كه ئه‌گه‌ر بڕیاربێت چیرۆكێكی ساده‌تر بنووسم كه له ساده‌بوونی خۆیدا منداڵانیش پێوه‌ی سه‌رقاڵ بن. ده‌رهێنه‌ری فیلمی سینه‌مایی "دزو په‌ری" به ئاماژه‌دان به پێناسه‌یه‌ك له سه‌رقاڵبوون له سینه‌مای منداڵ و مێرمنداڵدا وتی: ئه‌م سه‌رقاڵبوونه هه‌ر ته‌نیا به مانای خافڵاندن و سه‌رقاڵبوون نیه، به‌ڵكو هه‌ر فیلمێك له سینه‌مای منداڵ و مێرمنداڵدا به به‌شی خۆی په‌یامی هه‌یه. به‌مپێیه گرنگترین هۆكار له باسنه‌كردنی چیرۆكه‌كانی ئه‌ده‌بیاتی كۆنی فارسی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ نه‌بوونی بوودجه، توانایی چێكردن و به‌كارهێنانی جیلوه‌كانی تایبه‌تی وێنه‌یی سینه‌مایی. قه‌ناعه‌ت له وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌دا كه چ دامه‌زراوه‌یه‌ك به‌رپرسی سینه‌مای منداڵ و مێرمنداڵه و چ پێشنیارێكی بۆی هه‌یه، رایگه‌یاند: هیچ دامه‌زراوه‌یه‌ك بێجگه له بونیادی سینه‌مایی فاڕابی به به‌رپرسی سینه‌مای منداڵ و مێرمنداڵ نازانم؛ هه‌ڵبه‌ت ته‌له‌فزیۆن پێشتر كاری به‌رهه‌مهێنانی فیلمی له‌م بواره‌دا هه‌بووه‌و دیسان هاتۆته نێو ئه‌م بواره‌وه‌و له‌مكاته‌ی ئێستادا بۆ به‌رده‌نگه‌كانی منداڵ و مێرمنداڵ زنجیره درامای چیرۆكی به‌رهه‌مدێنێت. ئه‌و سینه‌ماكاره سه‌باره‌ت به داهاتووی سینه‌مای منداڵ و مێرمنداڵ هیوای خواست و وتیشی: به‌دڵنیاییه‌وه ده‌توانین هیوامان به سینه‌مای منداڵ و مێرمنداڵ هه‌بێت به هه‌وڵ و چالاكی به‌رپرسانێكی وه‌كو "عه‌لیڕه‌زا ره‌زاداد" ده‌بیری ئه‌م فێستیڤاڵه‌و "فریشته تائیرپور" كه له زومره‌ی پێشه‌نگه به‌ئه‌زموونه‌كانی سینه‌مای منداڵ و مێرمنداڵن و كه‌ڵكه‌ڵه‌ی ئه‌وان سه‌رقاڵكردن و خافڵاندنی منداڵان و نمایشكردنی فیلم بۆ ئه‌وانه. ئاماده‌بوونی ئه‌م به‌رپرسانه له لوتكه‌و پله‌ی یه‌كه‌می سینه‌مای منداڵ و مێرمنداڵدا، ئه‌م هیوایه زیندووده‌كاته‌وه كه خه‌ونی نمایشكردنی فیلم گه‌لی منداڵ هه‌موو دوو مانگ جارێك ببێته شتێكی راسته‌قینه. سه‌ختیی كاركردن زۆرجار له قۆناغه سه‌ره‌تاییه‌كاندایه‌و ئه‌گه‌ر ئه‌م سه‌ختیانه تێپه‌ربكه‌ین، سینه‌مای منداڵان ده‌چێته نێو به‌ستێنی نمایشكردنی فیلمه‌كانه‌وه. ده‌رهێنه‌ری فیلمی سینه‌مایی "پاڵه‌وانه چكۆله‌كان" له كۆتایی ئه‌م وتووێژه‌دا وه‌بیری هێنایه‌وه: ئه‌گه‌ر سینه‌ماكاران و به‌رپرسان سه‌رنج بده‌نه ئامرازی خافڵاندن و سه‌رقاڵكردن له سینه‌مای منداڵ و مێرمنداڵدا، ساڵی داهاتوو چه‌ندین فیلممان بۆ نمایشكردن له‌م بواره‌دا هه‌یه. دڵنیابن وه‌ها بڕیارێك له هه‌ڵبژاردنی سیناریۆكانیشدا كاریگه‌ری هه‌یه. كاتێك چێكردنی فیلمی باش و شیاو بۆ منداڵان بكه‌وێته ناوه‌ندی سه‌رنجدانه‌وه‌و داموده‌زگاو دامه‌زراوه جۆراوجۆره‌كان، هه‌لی چێكردن و ئیمكاناته‌كانی فیلم گه‌لی منداڵان بخه‌نه‌به‌ر ده‌ستی سینه‌ماكاران، له‌گه‌ڵ بڕه‌وپێدانی زیاتری ئه‌م سینه‌مایه به‌ره‌وڕوو ده‌بین. سی و یه‌كه‌مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمه‌كانی منداڵان و مێرمنداڵانی له رۆژانی 8 تا 14ی خه‌رمانانی ئه‌مساڵ رێكه‌وتی 30ی ئۆگۆست تا 5ی سێپته‌مبه‌ری 2018ی زایینی له دوو به‌شی نه‌ته‌وه‌یی و نێونه‌ته‌وه‌ییدا له شاری مێژوویی ئیسفه‌هان له وڵاتی ئێران به‌ڕێوه‌ده‌چێت. خاك - مه‌نوچێهر جیهانی
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure