ڕۆژى 1-7-2018 له ساڵۆنی كوردستانی نوێ كۆڕی خوێندنه‌وه‌و دابه‌شكردنی كتێبی "بزوتنه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ریی نوێ" له نووسینی موعته‌سه‌م نه‌جمه‌دین به ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ك له نووسه‌ران و ڕۆژنامه‌نووسان به‌ڕێوه‌چوو. له سه‌ره‌تادا نووسه‌ر كورته‌یه‌ك باسی له لێكۆڵینه‌وه‌كه‌ی خۆی سه‌باره‌ت به "بزوتنه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ریی نوێ، گۆڕان به نموونه" كرد‌و ڕاوبۆچوونی خۆی خسته‌ڕوو و ڕایگه‌یاند: سیستمی حزبابه‌تی له كوردستان ڕوبه‌ڕووی قه‌یرانێكی ستراكچه‌ری بووه‌و هۆكاری سه‌ره‌كی دروستبوونی بزوتنه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری له كوردستان له بنه‌ڕه‌تدا له‌به‌ر ئه‌نجامی شكستی پرۆسه‌ی سیاسی و سیستمی سیاسی و ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی بووه. له به‌شێكی تری قسه‌كانیدا نووسه‌ر ئاماژه‌ی به مێژووی بزوتنه‌وه جه‌ماوه‌رییه‌كان له جیهان و بزوتنه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری خوێندكاری فه‌ره‌نسا له 1968 كرد‌و به‌وردی باسی له پێكهاته‌ی بزوتنه‌وه جه‌ماوه‌رییه‌كان و هۆكاری دروستبوون و ئامانجیان كرد. پاشان به‌شداربووان ڕاوبۆچوونی خۆیان له‌سه‌ر كتێبه‌كه‌و وتاره‌كه‌ی نووسه‌ر خسته‌ڕوو و له گۆشه‌نیگای خۆیانه‌وه باسیان له كتێبه‌كه‌و ناوه‌ڕۆكی كۆڕه‌كه كرد. له كۆتاییدا مه‌راسیمی ئیمزاكردن و دابه‌شكردنی كتێبه‌كه به‌ڕێوه‌چوو. خاك
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure