چه‌ند لێكۆڵه‌رێك له رێكخراوی به‌ریتانی خێرخوازی بۆ لێكۆڵینه‌وه شێرپه‌نجه‌ییه‌كان، كۆمه‌ڵێك نیشانه‌ی شێرپه‌نجه‌ی جگه‌ریان دیاریكرد كه له‌ڕێیه‌وه ده‌توانن زوو د‌رك به توشبوون به نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی جگه‌ر بكه‌ن. به‌پێی رای شاره‌زایان زۆرترینی ئه‌وانه‌ی مه‌ترسی ئه‌و نه‌خۆشیه‌یان له‌سه‌ره تواشبووانی نه‌خۆشی ڤایرۆسی "سی" و ئه‌وانه‌ی خواردنه‌وه ئه‌لكهولیه‌كان ده‌خۆنه‌وه، هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ی جگه‌ریان زیانی به‌ركه‌وتووه‌و به‌ره‌و له‌ناوچوون ده‌چێت. نیشانه‌كانی تر وه‌ك له‌ده‌ستدانی ئاره‌ووی خواردن و كێش بێ ئه‌وه‌ی بزانیت هۆكاره‌كه‌ی چیه، هه‌روه‌ها زه‌ردبوونی پێست و هه‌ڵئاوسانی سك له‌گه‌ڵ گێژبوونی به‌رده‌وام و تۆخبوونی ره‌نگی میز. له‌كاتی گوێنه‌دان به‌م نیشانانه نه‌خۆشیه‌كه په‌ره ده‌سێنێت و له قۆناغی سێهه‌م نه‌خۆشیه‌كه ده‌ستده‌كات به گواستنه‌وه بۆ ئه‌ندامه‌كانی تری له‌ش. له‌م قۆناغه‌دا قاچه‌كان و به‌شی خواره‌وه‌ی پشت ده‌ئاوسێن و له‌پی ده‌سته‌كان سوورده‌بنه‌وه‌و گه‌رمی له‌شی له 37 بۆ 39 پله‌یه‌و به ده‌رمان دانابه‌زێت. خاك - سیڤا ئازاد س: روسیا توده‌ی
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure