دادگای سه‌ره‌تایی له پاریس داوای پشكنینی پزیشكی قبوڵكرد كه له‌لایه‌ن پارێزه‌ری لۆرا بریۆلی فه‌ره‌نسی پێشكه‌شكراوه، به‌وپێیه‌ی هونه‌رمه‌ندی مه‌غریبی سه‌عد لمجه‌ره‌دی به ده‌ستدرێژی كردنه‌سه‌ری تۆمه‌تبار كردووه. پارێزه‌ری پریۆل به راگه‌یاندنه‌كانی فه‌ره‌نسای وتووه: شاره‌زایه‌كی پزیشكی تایبه‌ت ته‌رخانده‌كرێت بۆ پشكنینی باری ته‌ندروستی پریۆل پێش ده‌ستدرێژیه‌كه له 26 ئۆكتۆبه‌ری 2016، هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی وتووه كه لایه‌نی به‌رگریكار ته‌نها ماوه‌ی 15 رۆژی له‌به‌رده‌مدایه بۆ تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی ئه‌م بڕیاره، جگه له‌وه هونه‌رمه‌ندی مه‌غریبی سه‌عد لمجه‌ره‌د هه‌ڕه‌شه‌ی 20 ساڵ به‌ندبوونی له‌سه‌ره. له به‌رامبه‌ردا به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌كانی لمجه‌ره‌د ره‌زوان بوزه‌ید رایگه‌یاندووه: دۆسیه‌ی داواكه له ده‌ستی پارێزه‌ره‌كانی فه‌ره‌نسادایه‌و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا هیچ نوێگه‌ریه‌ك له داواكه‌دا بوونی نیه‌و پارێزه‌ره‌كان به‌رده‌وام به‌دواداچوون بۆ دۆسیه‌كه ده‌كه‌ن و گه‌ر شتێكی وا روویبدایه پێمانده‌زانی. بو زه‌ید دڵنایی دا كه سه‌عد پاش 40 رۆژ له پشوو له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌ی له مه‌غریب گه‌ڕاوه‌ته‌وه فه‌ره‌نسا، كه له‌و ماوه‌یه‌دا گۆرانیه‌كی ئایینی تۆماركرد‌و كلیپی بۆ گۆرانیه‌كی نوێش كردووه پاش 15 رۆژی تر بڵاوده‌بێته‌وه. خاك - سیڤا ئازاد س: روسیا توده‌ی
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure