2/7/2018 09:58 AM

روسیا ئیسپانیای كردە دەرەوەو كراوتیاش سەركەوتنی تۆمار كرد

لە بەردەوامی یارییەكانی قۆناغی 16ی مۆندیالدا هەڵبژاردەی روسیای خاوەن یاریگاو جەماوەر رووبەرووی ئیسپانیای پڕ ئەستێرە بویەوە .

لەسەرەتادا روسیا گۆڵێكیان بەهەڵە لەخۆیان تۆماركرد لەخولەكی 12دا.


بەڵام پێش ئەوەی گێمی یەكەم كۆتایی بێت ئارتم توانی ئەنجامەكە بۆ روسەكان یەكسان بكاتەوە بەلێدانێكی سزا.

بۆیە كاتی یاسایی یارییەكە بە گۆڵێك بۆ هەردولا كۆتایی هات و پەنابرایە بەر لێدانە یەكلاكەرەوەكان  روسیا توانی بە چوار گۆڵ بەرامبەر سێ گۆڵ سەركەوتن تۆمار بكات و خۆی بگەیەنێتە قۆناغی داهاتوو بۆ یەكەمجار لە مێژووی خۆیدا.

لەیارییەكی تردا كە بەهەمان شێوە و بەهەمان سیناریۆ بەرێوە چوو كرواتیا توانی بە 4 گۆڵ بەرامبەرسێ گۆڵ لەلێدانە یەكلاكەرەوەكان خۆی بگەیەنێتە قۆناغی داهاتوو .




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved