3/7/2018 08:59 AM

بەرازیل مەكسیكی تێپەراندو خۆی گەیاندە قۆناغی داهاتوو

لە یارییەكانی قۆناغی 16ی مۆندیالی روسیا هەڵبژاردەی بەرازیل ووبەرووی مەكسیك بویەوەو توانی سەركەوت تۆمار بكات.

هەرچەندە لە سەرەتای یارییەكەدا مەكسیك كۆنترۆڵی یاریگای كرد بەڵام یاریزانانی سامپا توانیان بگەرینەوە نێو یاریگاو لە رێگەی دوو گۆڵەوە سەركەوتن تۆمار بكەن.

گۆڵەكانی یارییەكە هەریەكە لە نیمار و فێرمینهۆ تۆمارییان كرد كە بووە خاڵی گەیشتنی بەرازیل بە قۆناغی هەشتی پاڵەوانێتیەكە.

لە یارییەكی تردا و بەشێوەیەكی دراماتیكی بەلجیكیا لە ژاپۆنی بردەوە .

سەرەتا ژاپۆنیەكان بەدوو گۆڵ پێشكەوتن بەڵام بەلجیگیا توانی بە سی َگۆڵ وەڵامی سەركەوتنیان بدەنەوە بەوبردنەوەیەش بەلجیكیا بووە هەڵبژاردەیەكی تری قۆناغی هەشت .




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved