تای خوێن به‌ربوون نه‌خۆشییه‌كی ڤایرۆسییه زۆر مه‌ترسیداره بۆ سه‌ر ژیانی مرۆڤ، به‌وپێیه‌ی هه‌مووكات له‌گه‌ڵ تاو خوێنبه‌ربوون دێت. چه‌ند جۆرێك ڤایرۆس ده‌بنه هۆی ئه‌م نه‌خۆشییه به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه ئێستا له كوردستان مه‌ترسی بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌یه جۆری (كۆنگۆ)یه. له‌باره‌ی ئه‌م نه‌خۆشییه‌وه د.سۆران محه‌مه‌د غه‌ریب پسپۆڕی هه‌ناوی به سایتی خاكی راگه‌یاند: ئه‌م نه‌خۆشییه له‌ڕێگه‌ی ئاژه‌ڵه‌وه بۆ مرۆڤ ده‌گوازرێته‌وه، وه‌كو شه‌مشه‌مه‌كۆیره، مشك، جرج، گه‌نه له‌گه‌ڵ مێشوله‌و هه‌ندێك جۆری تری مێروو، به‌ڵام ئه‌وه‌ی باوه ئه‌وه‌یه كه بڵاوبوونه‌وه‌كه رووده‌دات به‌شێوه‌ی به‌ركه‌وتنی ئاسایی یان قه‌پگرتنی ئه‌م ئاژه‌ڵانه به مرۆڤه‌وه، هه‌روه‌ها هه‌ندێكجار له مرۆڤه‌وه بۆ مرۆڤ ده‌گوازریته‌وه له‌ڕێگای به‌ركه‌وتن له‌گه‌ڵ خوێن، رشانه‌وه‌ی یان هه‌ر ده‌ردراوێكی تری مرۆڤی توشبوو. نیشانه‌كانی نه‌خۆشی تای خوێن به‌ربوون ئه‌م نه‌خۆشییه وه‌كو نه‌خۆشی هه‌ڵامه‌ت وایه‌و نیشانه‌كانی بریتین له‌مانه‌ی خواره‌وه: * له‌رزو تا * لاوازبوون * ئازاری جومگه‌و ماسولكه‌كان * سه‌رئێشه * سكچوون و رشانه‌وه * سوربوونه‌وه‌ی گه‌رو * كه‌مبونه‌وه‌ی ئیشتیهای خواردن * ده‌ركه‌وتنی په‌ڵه وتیشی: هه‌ندێكجار نه‌خۆشه‌كه چاكده‌بێته‌وه، به‌ڵام زۆركات نه‌خۆشه‌كه توشی خوێن به‌ربوون ده‌بێت له‌ڕێگه‌ی رشانه‌وه یان لوت و ده‌م و كۆكه، هه‌ندێكجاریش ده‌بێته هۆی خوێن به‌ربوونی ناوه‌كی (نزیف داخلی) و له كۆتاییدا ده‌بێته هۆی وه‌ستانی ئه‌ندامانی جه‌سته‌ی مرۆڤ و مردن. رێژه‌ی مردن له‌م نه‌خۆشییه 15%ـه بۆ ئه‌و نه‌خۆشانه‌ی داخلی نه‌خۆشخانه ده‌بن، به‌ڵام بۆ ئه‌و نه‌خۆشانه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی نه‌خۆشخانه‌ن زۆر زیاتره. دیاریكردنی نه‌خۆشیه‌كه له‌ڕێگه‌ی پشكنینی خوێنه‌وه ده‌رده‌كه‌وێت له تاقیگه‌كان كه له كوردستان و عیراق ده‌كرێت. سه‌باره‌ت به ماوه‌ی ئه‌م نه‌خۆشییه‌و چۆنێتی چاره‌سه‌ركردنی، د.سۆران وتی: ماوه‌ی نه‌خۆشی تای خوێن به‌ربوون جۆری كۆنگۆ 1 بۆ 12 رۆژ ده‌خایه‌نێت. ماوه‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی تای خوێن به‌ربوون جۆری كۆنگۆ ماوه‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی تای خوێن به‌ربوون جۆری كۆنگۆ تائێستا دیاری نه‌كراوه، چارسه‌ری نه‌خۆشی تای خوێن به‌ربوونیش به‌وه ده‌بێت كه هه‌ركه‌سێك ئه‌و نیشانانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی له خۆیدا بینی یان كه‌سێكی خێزانه‌كه‌ی، ده‌بۆت به زووترین كات سه‌ردانی نه‌خۆشخانه بكات. چاره‌سه‌ره‌كه‌شی بریتییه له ده‌رمانی دژه ڤایرۆس له‌گه‌ڵ ریباڤایرین. رێنمایی و خۆپاراستن له‌م نه‌خۆشییه * ده‌بێت كه‌سی توشبوو یان گومان‌لێكراو جیابكرێته‌وه له نه‌خۆشانه‌ی تایبه‌ت و نابێت بچنه شوێنه قه‌ره‌باڵغه‌كان وه‌كو قوتابخانه یان هه‌ر شوێنێكی گشتی. * هه‌ركه‌سێك سه‌ردانی ئه‌و شوێنانه ده‌كات كه گومانی ئه‌م نه‌خۆشیه‌ی هه‌یه ده‌بێت گۆشتی كاڵ یان نه‌كوڵاو نه‌خۆن. * ده‌بێت دووربكه‌ونه‌وه له به‌ركه‌وتن له‌گه‌ڵ خوێن، رشانه‌وه یان هه‌ر ده‌ردراوێكی كه‌سی توشبوو. * پێویسته خۆیان به‌دووربگرن له‌و شوێنانه‌ی ئه‌و ئاژه‌ڵانه‌ی زۆره كه ده‌بنه هۆی گواستنه‌وه‌ی نه‌خۆشیه‌كه. * ئه‌و كه‌سانه‌ی هه‌ڵسوكه‌وت له‌گه‌ڵ كه‌سی توشبوو ده‌كه‌ن هۆكاری خۆپاراستن به‌كاربێنن وه‌كو ده‌ستكێش، ماسك، ئه‌و كه‌ره‌ستانه‌ی له‌ڕووی ته‌ندروستییه‌وه ده‌بنه پارێزی. خاك – تانیا ئاواره
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure