زنجیره درامای شه‌هره‌زاد، به‌رهه‌می ساڵی 2014 – 2015یه‌و به‌شی یه‌كه‌می له 28 ئه‌ڵقه پێكهاتووه‌و له ده‌رهێنانی شه‌هابی حسێنیه. سه‌ره‌تا بڕیاربووه ئه‌م درامایه به ناوی "له رۆژگاری عاشقیا" بڵاوبكرێته‌وه، به‌ڵام دواتر به ناوی شه‌هره‌زاده‌وه بڵاوكرایه‌وه. پێشڕه‌و حسێن كه كاری وه‌رگێڕانی بۆ دراماكه كردووه بۆ ده‌زگای میدیایی كوردسات، له‌باره‌ی چیرۆكی دراماكه‌وه رايگه‌ياندووه: چیرۆكی ئه‌م درامایه باس له ساڵانی دوای 1954 ده‌كات و گێڕانه‌وه‌یه‌كی عاشقانه‌ی رووی ئه‌و مێژووه‌یه. ته‌رانه‌ی عه‌لیدوستی و شه‌هابی شێخی و مسته‌فا زه‌مانی و عه‌لی نه‌سیریان رۆڵه سه‌ره‌كییه‌كانی ئه‌م درامایه به‌رجه‌سته ده‌كه‌ن و له ناوه به‌ناوبانگ و دیاره‌كانی سینه‌ماو شانۆی ئێرانن. وتيشى: ئه‌م درامایه له وڵاتی ئێران له‌لایه‌ن هونه‌رمه‌ندان و بینه‌ران و ره‌خنه‌گرانی ئه‌و وڵاته‌وه پێشوازییه‌كی بێوێنه‌ی لێكراو له كۆتایی نمایشی ته‌له‌فزیۆنی ئه‌م درامایه‌شدا ئاهه‌نگێكی گه‌وره سازكرا كه بلیته‌كانی ئه‌و ئاهه‌نگه له ماوه‌ی 45 خوله‌كدا فرۆشرا. به‌گشتی دراماكه، درامایه‌كی پۆلیسی رۆمانتیكیانه‌یه‌و له‌ڕووی نواندنیشه‌وه سێ نه‌وه‌ی ئه‌كته‌ره ئێرانییه‌كان به‌شدارییان تێدا كردووه، تائێستاش له مێژووی درامای ته‌له‌فزیۆنیدا و له ئێران زۆرترین بودجه‌ی بۆ ته‌رخانكراوه. راشیگه‌یاند: هاوكات له‌گه‌ڵ ئێران، ئه‌م درامایه له وڵاتی ئه‌ڵمانیاش په‌خشكراوه‌و له‌دوای ته‌واوبوونیشی له شاری كۆڵن فه‌رشی سوور بۆ ئه‌كته‌رو به‌شدارانی ئه‌مكاره راخرا. ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، ده‌رهێنه‌ری ئه‌م درامایه كه هه‌ر خۆشی نووسه‌ره‌كه‌یه‌تی، پێش ئه‌م درامایه چه‌ند زنجیره درامایه‌كی تری سه‌ركه‌وتووی پیشكه‌ش كردووه، له‌وانه‌ش پاڵه‌وانه‌كان نامرن و میوه‌ی قه‌ده‌غه‌كراو و خولگه‌ی سفرو شه‌وی ده‌هه‌م. جێی باسه، ده‌زگای میدیایی كوردسات ساڵی رابردوو به‌شی یه‌كه‌می په‌خشكرد، بۆ ئه‌مساڵیش به‌شی دووه‌می په‌خش ده‌كات و بینه‌رێكی زۆری هه‌یه، به‌وپێیه‌ی كاری وه‌رگێڕنه‌كه‌ی زۆر ناوازه بۆ كراوه‌و له‌چه‌ند روویه‌كیشه‌وه به‌سه‌رهاته‌كان له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگای ناوچه‌كه‌دا گونجاوه‌و خه‌ڵكانێكی زۆر پێشوازی له‌وكاره گه‌وره‌یه‌ی ده‌زگای میدیایی كوردسات ده‌كه‌ن. ژیاننامه‌ی شه‌هابی حسێنی ئه‌كته‌ری سه‌ره‌كی ئه‌م زنجیره درامایه: * سه‌ید شه‌هابه‌دینی حسێنی تونێكابۆنی له‌دایكبووی ساڵی 1973یه له تاران، ئه‌كته‌ری سینه‌ماو ته‌له‌فزیۆن و بێژه‌رو ده‌رهێنه‌رو گۆرانیبێژه. * شه‌هابی حسێنی توانی له فێستیڤاڵی كانی ساڵی 2016 له فه‌ره‌نسا به‌هۆی به‌شداریكردنی له فیلمی فرۆشیاری ئه‌سغه‌ری فه‌رهادیدا خه‌ڵاتی باشترین ئه‌كته‌ری پیاوی فێستیڤاڵه‌كه به‌ده‌ستبهێنێت. * ئه‌م ئه‌كته‌ره توانیویه‌تی له ساڵی 2011 دا به به‌شداریكردنی له فیلمی جیابوونه‌وه‌ی سیمین له نادر خه‌ڵاتی ورچی ئاڵتونی فێستیڤاڵی به‌رلین بۆ خۆی بباته‌وه. * له ساڵانی 2002 تا 2004 به‌شداری ئه‌م فیلمانه‌ی كردووه: (كاردانه‌وه‌ی پێنجه‌م - ده‌رهێنانی ته‌همینه‌ی میلانی، ئه‌م ژنه قسه ناكات - ده‌رهێنانی عه‌لیره‌زا ئه‌مینی، ژه‌هری هه‌نگوینی - ده‌رهێنانی ئیبراهیمی شیبانی، رزگاربوون له هه‌شت و بیست خوله‌كدا - درهێنانی سیروسی ئه‌ڵوه‌ند. * هه‌روه‌ها به‌بۆنه‌ی نواندن له فیلمه‌كانی مۆمی ده‌م باو رزگاربوون له هه‌شت و بیست خوله‌كدا كاندیدی بردنه‌وه‌ی باشترین ئه‌كته‌ری پیاوی فێستیڤاڵی فه‌جری نێوده‌وڵه‌تی بووه له ئێران. * له ساڵانی دواییداو به‌بۆنه‌ی به‌شداری له فیلمی سۆپه‌رستاردا توانی سیمرغی بلوری ئه‌و فێستیڤاڵه به‌ده‌ستبهێنێت. ژیاننامه‌ی ته‌رانه‌ی عه‌لیدوستی ئه‌كته‌ری سه‌ره‌كی ئه‌م زنجیره درامایه: * له‌دایكبووی ساڵی 1983یه له تاران. * ئه‌كته‌ری بواری سینه‌ماو شانۆ، دۆبله‌رو وه‌رگێڕی ئێرانییه. * ئه‌م خانمه ئه‌كته‌ره كه یه‌كێكه له ئه‌كته‌ره سه‌ره‌كییه‌كانی زنجیره درامای شه‌هره‌زاد له فێستیڤاڵی كانی 2016 له‌به‌ر به‌رجه‌سته‌كردنی رۆڵی ره‌عنای فیلمی سینه‌مایی فرۆشیار كه له ده‌رهێنانی ده‌رهێنه‌ری به‌ناوبانگی ئێرانی ئه‌سغه‌ری فه‌رهادییه، بۆ وه‌رگرتنی باشترین ئه‌كته‌ری ژنی فێستیڤاڵه‌كه كاندید كرا. * هه‌روه‌ها توانیویه‌تی كۆمه‌ڵێك خه‌ڵاتی به‌ناوبانگی سینه‌مایی به‌ده‌یتبهێنێت، له‌وانه‌ش خه‌ڵاتی باشترین ئه‌كته‌ری ژنی په‌نجاو پێنجه‌مین فێستیڤاڵی فیلمی لۆكارنۆی سویسرا، خه‌ڵاتی باشترین ئه‌كته‌ری ژنی فێستیڤاڵی فیلمی ئاسیایی و عه‌ره‌بی ئوسیان سینه فه‌ن و سیمرغی بلوری باشترین ئه‌كته‌ری ژنی فێستیڤاڵی فه‌جری نێوده‌ڵه‌تی ئێران. * له فێستیڤاڵه‌كانی فیلمی ڤێزولی فه‌ره‌نسا 2014 و فیلمی هانۆی ڤیتنام 2012، یه‌كێكبووه له ئه‌ندامانی لیژنه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندن. * شاره‌زاییه‌كی باشی زمانی ئینگلیزی هه‌یه‌و له‌بواری ئه‌ده‌بیاتیشدا چالاكه‌و وه‌رگێڕی به‌رهه‌مه ئه‌ده‌بییه‌كانه. * خه‌ڵاتی ئه‌ده‌بی په‌روینی ئیعتیسامی پێنجه‌مه‌ین خولی ئه‌و فێستیڤاڵه‌ی له به‌شی چیرۆكدا به وه‌رگێڕانی خه‌ونه‌كه‌ی دایكم به‌ده‌ستهێنا كه له نووسینی ئاكیس مۆنرۆیه. * له‌ناو ره‌خنه‌گره‌كانی ئێرانداو به‌پێی راپرسی گۆڤاری پیشه‌سازی سینه‌ما له‌لایه‌ن 130 نووسه‌رو ره‌خنه‌گری سینه‌مایی ئێرانه‌وه به باشترین خانمه ئه‌كته‌ری ده‌یه‌ی هه‌شتای وڵاتی ئێران ده‌ستنیشانكراوه. * سه‌باره‌ت به‌ژیانی تایبه‌تی ده‌توانین بڵێن كچی یاریكه‌رێكی دووگۆڵی هه‌ڵبژارده‌ی جارانی ئێرانه‌و دایكیشی په‌یكه‌رتاشه، هاوسه‌رگیری كردووه‌و خاوه‌نی كچێكه، توشی نه‌خۆشییه‌ك بووه به ناوی "كلاسترۆ فۆبیا كه ترسه به‌رامبه‌ر به شوێنی داخراو، هه‌ر له‌به‌رئه‌وه‌شه ناتوانێت پاس و میترۆ وه‌ك هۆكاری گواستنه‌وه به‌كاربهێنێت، هه‌روه‌ها یه‌كێكه له لایه‌نگره‌كانی فیمینیست و خۆشی به به‌رگریكاری مافی ئافره‌تانی وڵاته‌كه‌ی ده‌زانێت. خاك - ئایه‌ن عومه‌ر
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure