وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و رێكخراوی فاو رێكاری پێویست دژی نه‌خۆشی تای خوێنبه‌ربوون ده‌گرنه‌به‌ر له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی هاوبه‌شی نێوان وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو و رێكخراوی فاودا باس له نه‌خۆشی تای خوێن به‌ربوون كرا. رۆژی 2-7-2018 د.غازی فایه‌ق به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی پلان و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی دیوان به وه‌كاله‌ت پێشوازیكرد له د.فازل زوغبی سه‌رۆكی نێرده‌ی رێكخراوی خۆراك و كشتوكاڵی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان (فاو)، به ئاماده‌بوونی ئازاد ئه‌حمه‌د عه‌لی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی سامانی ئاژه‌ڵ و ڤێتێرنه‌ری و ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسانی وه‌زاره‌ت. له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باسیان له نه‌خۆشی تای خوێنبه‌ربوون كرد كه نیشانه‌كانی له یه‌ك دوو شوێنی عیراق په‌یدابووه، هاوكات وه‌زاره‌ت ده‌رخسته‌یه‌كی پێشكه‌شكرد تایبه‌ت به پێداویستییه‌كانی رشاندنی شوێنی به‌خێوكردن و حه‌واندنه‌وه‌ی ئاژه‌ڵ و مه‌ڕو ماڵات له گوند‌و ئاواییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مه‌ش وه‌ك رێكاری پێویست بۆ خۆپاراستن له‌و نه‌خۆشییه، له‌مڕووه‌وه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی به‌یته‌ره له پارێزگاكان چه‌ندین لیژنه پێكده‌هێنن به سه‌رۆكایه‌تی پارێزگاران و ئه‌ندامێتی به‌ڕێوه‌به‌رانی پاراستن له وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و به‌ڕێوه‌به‌رانی به‌یته‌ره به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی رێكخراوی فاو، له‌هه‌مانكاتدا هه‌ڵمه‌تێك بۆ هۆشیاركردنه‌وه‌ی جووتیاران و خاوه‌ن مه‌ڕوماڵات ده‌ست پێده‌كرێت، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش هه‌موو پێداویستییه‌كانی سه‌رخستنی هه‌ڵمه‌ته‌كه به هه‌ماهه‌نگی نێوان وه‌زاره‌ت و د.هیلال محه‌مه‌د نوێنه‌ری رێكخراوی فاو له عیراق ئه‌نجامده‌درێت. له‌لای خۆیه‌وه د.زوغبی سه‌رۆكی نێرده‌ی رێكخراوی خۆراك و كشتوكاڵی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان (فاو) ستایشی هه‌وڵه‌كانی ڤێتێرنه‌ری گشتی سه‌ر به وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی كرد كه له ئێستاوه ئه‌م هه‌ڵمه‌ته‌ی ده‌ستپێكردووه به رشاندن و پاككردنه‌وه‌ی تویله‌و ئه‌سته‌بڵی مه‌ڕو ماڵات و تێیدا سه‌ركه‌وتوو بووه. شایانی باسه، نه‌خۆشی تای خوێنبه‌ربوون له ساڵانی حه‌فتاكانه‌وه‌و به‌تایبه‌تیش له ساڵی 1979 له عیراق تۆماركراوه، به‌ڵام زۆر ته‌شه‌نه‌ی نه‌كردووه‌و توانراوه كۆنترۆڵبكرێت، نه‌خۆشییه‌كه له ئاژه‌ڵه‌وه بۆ مرۆڤ ده‌گوازرێته‌وه، هه‌روه‌ها له مرۆڤه‌وه‌ش بۆ مرۆڤ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر رێكاری پێویست بگیرێته‌به‌ر ده‌توانرێت زوو كۆنترۆڵبكرێت. خاك
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure