چۆن ده‌توانیت پێستی ده‌موچاو له چرچی بپارێزیت؟ له‌م سه‌رده‌مه‌دا چه‌ندین به‌رنامه‌ی جۆراوجۆر له سه‌نته‌ره جوانكارییه‌كان دانراوه بۆ ئه‌وه‌ی چرچی له‌سه‌ر پێستی ده‌موچاو نه‌هێڵێت، یان كه‌میبكاته‌وه، به‌ڵام ئایا ئه‌وجۆره به‌رنامانه‌ی كه خانمان هه‌وڵی له‌گه‌ڵ ده‌ده‌ن سوودی هه‌یه؟ به‌پێی رێنمایی پزیشكان له‌وباره‌یه‌وه ده‌ڵێن: باشترین به‌رنامه بۆ ئه‌وه‌ی چرچی له‌سه‌ر پێستی ده‌موچاو كه‌مبكه‌یته‌وه، سه‌ره‌تا ده‌بێت گرنگی به خزمه‌تكردنی باری ته‌ندروستی خۆت بده‌یت، بۆ ئه‌وه‌ش پێویسته رۆژانه ئاو زۆر بخۆیته‌وه تا پێستت له وشكی بپارێزیت و جه‌سته‌ت به‌رده‌وام پاكببێته‌وه، چونكه به‌كارهێنانی كرێم ته‌نها بۆ ماوه‌یه‌كی كه‌م كار له‌سه‌ر ده‌ره‌وه‌ی پێستت ده‌كات. هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كه‌ن كه خواردنی به‌سوود زۆر پێویسته بۆئه‌وه‌ی به‌پێی پێویست ڤیتامین وه‌ربگریت. خاك - س/ بیوتیتاچستودیۆ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure