3/7/2018 03:49 PM

رووداو و کارەساتەکانی ژیانی حسێن عارف

لەدووتوێی 754 لاپەڕەدا کتێبی (تەمەنێک لەبندەستی رووداوو کارەساتەکانەوە) کە بیرەوەرییەکانی نووسەرو رووناکبیر حسەین عارف-ە چاپ و بڵاوکرایەوە.
کتێبەکە لەدووتوێی دوو بەرگدایەو لەهەر بەرگێکیشدا چەندین وێنەی کۆن و نوێی ئەم نووسەرو رووناکبیرەی لەخۆگرتووە.
سەردەمی پاشایەتی و پاشایان، شۆڕشی 14ی تەمموزی 1958و حوکمی جەنەڕاڵ عەبدولکەریم قاسم، شۆڕشی ئەیلوولی 1961ی گەلی کورد، کودەتا خوێناوییەکەی 8ی شوباتی 1963ی بەعسییەکان، کودەتای تشرینی 1964و حوکمڕانی هەردوو برا عەبدولسەلام و عەبدولڕەحمان عارف، کودەتای دووەمی 17-30ی تەمموزی 1968ی بەعسییەکان و دکتاتۆریەتی 35ساڵەی سەدام حسێن و جەنگەکانی، بەیانی 11ی ئازاری 1970 وەک سەرکەوتن و نسکۆی 6ی ئازاری 1975 وەک شکستخواردن، شۆڕشی نوێی گەلی کورد، کیمیاباران و ئەنفال، راپەڕینی بەهاری 1991و کۆڕەو یەکەم هەڵبژاردنی ئازاد بۆ یەکەم پەرلەمانی کوردستان، شەڕی براکوژی و 31ی ئابی 1996و دوو فەرمانڕەوایی لەکوردستاندا، ئەمانە ئەو رووداوانەن کە نووسەری ئەم بیرەوەرییانە، رۆژگاری ژیانی لەبندەستیانەوە بەسەر بردووەو زۆرجار لەناو جەرگەی کاراساتەکانیاندا بووەو کەم و زۆر پڕیشکیانی بەرکەوتووە. ئەوەی دەیخوێندنەوە بەزۆری بەسەرهاتەکانی خودی خۆیەتی، کە رۆژانە لەناویانداو لەگەڵیاندا ژیاوەو تەنانەت رۆژانەش لەئان و ساتی خۆیاندا تۆماریکردوون.

خاك




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved