زۆر كه‌س سه‌رنجی ئه‌وه ده‌ده‌ن كه پاش خواردنی هه‌ندێك جۆر خواردن و خواردنه‌وه یاخود ده‌رمان رێژه‌ی لێدانی دڵ زیاد ده‌كات، گرنگترینی ئه‌و ماددانه كامانه‌ن؟ ئه‌مه‌ش له جۆری ئه‌و خوادن و خواردنه‌وه‌و ده‌رمانانه‌وه دروستده‌بێت كه مرۆڤ به‌رده‌وام به‌كاریده‌هێنێت، بۆ نموونه خواردنه‌وه كهولیه‌كان له گرنگترین هۆكاره‌كانی خێرابوونی رێژه‌ی لێدانی دڵه، كه زه‌ره‌رێكی زۆر له دڵ ده‌دات و لێدانی دڵ تێكده‌دات. له هۆكاره‌كانی تر كه ده‌بێته هۆی خێرابوونی رێژه‌ی لێدانی دڵ كافایین و خواردنه‌وه گازیه‌كان و چاو خواردنه‌وه وزه‌به‌خشه‌كان، هه‌روه‌ها ئه‌و كافاینه‌ی له چۆكۆلاته‌دا هه‌یه، بۆیه پێویسته له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ی ئه‌و كێشه‌یان هه‌یه ئه‌و ماددانه بنوسن كه ئه‌و دیارده‌یه‌یان لا دروستده‌كات. هه‌روه‌ها ده‌رمانی ره‌بۆو شه‌كره‌و سه‌رماو هه‌ستیاری كاریگه‌ریان هه‌یه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی مادده‌ی فینیلیفرین و ئیبینیفرینی ساخته تێدا به‌كارده‌هێنن كه ده‌بێته هۆی ئه‌م دیارده‌یه. هه‌روه‌ها هۆرمۆنی ئه‌نسۆلین كه ده‌درێت به توشبووانی شه‌كره بۆ پارێزگاریكردن له ئاستی شه‌كری له خوێندا، ئه‌گه‌ر له رێژه‌یی خۆی زیاتر به‌كاربهێنرێت له‌وانه‌یه ببێته هۆی خێرابوونی لێدانی دڵ و به‌مهۆیه‌شه‌وه ئاستی شه‌كر له خوێندا له‌ڕێژه‌ی ئاسایی خۆی داده‌به‌زێت. خاك - سیڤا ئازاد س: رووسیا توده‌ی
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure