له چوارچێوه‌ی چالاكییه‌كانیدا، ساڵۆنی كوردستانی نوێ رۆژی 4-7-2018 كۆڕێكی یادكردنه‌وه‌ی بۆ نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووسی كۆچكردوو ئازاد سدیق رێكخست. كۆڕه‌كه به ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ك له نووسه‌ران و رۆژنامه‌نووسان و هاوڕێ و هاوكارانی ئازاد سدیق و خانه‌واده‌كه‌ی به‌ڕێوه‌چوو، كه تێیدا راپۆرتێكی ڤیدیۆیی له‌سه‌ر ژیان و به‌رهه‌م و وێستگه گرنگه‌كانی ژیانی له دامه‌زراوه جیاجیاكانی میدیا‌و كاری حكومیدا پیشاندرا. هه‌روه‌ها له راپۆرته‌كه‌دا چه‌ندین هاوڕێ و هاوكاری ئازاد سدیق قسه‌یان له‌سه‌ر كه‌سایه‌تی و خه‌سڵه‌ته تایبه‌ته‌كانی ئه‌و رۆژنامه‌نووسه كۆچكردووه كرد. هه‌ر له كۆڕه‌كه‌دا به‌شێكی زۆر له ئاماده‌بووان رۆشناییان خسته‌سه‌ر چه‌ند لایه‌نێكی ژیانی پیشه‌یی ئازاد سدیق و كۆمه‌ڵێك بیره‌وه‌ری و یادگاریان گێڕایه‌وه. له به‌شێكی تری كۆڕه‌كه‌دا بڕوانامه‌ی رێزلێنانی كوردستانی نوێ له‌لایه‌ن ستران عه‌بدوڵڵا سه‌رنووسه‌ری رۆژنامه‌كه‌وه پێشكه‌ش به خانه‌واده‌ی ئازاد سدیق كرا له به‌رامبه‌ر ئه‌و خزمه‌ته‌ی به رۆژنامه‌كه‌و بواری نووسین و رۆژنامه‌نووسی به‌گشتی له ماوه‌ی ته‌مه‌نیدا پێشكه‌شی كردووه. خانه‌واده‌ی ئازاد سدیقیش سوپاسگوزاریان بۆ رۆژنامه‌ی كوردستانی نوێ و ئاماده‌بووان ده‌ربڕی كه ئازاد سدیقیان له‌یاد نه‌كردووه‌و رێوڕه‌سمی شایسته‌یان بۆ رێكخستووه. خاك
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure