له به‌رده‌وامی گه‌ڕان و پشكنینی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی له مانگی رابردوودا به‌ناو بازاڕ‌و چێشتخانه‌و كۆگاكان و شوێنه گشتییه‌كاندا، ده‌ستگیراوه به‌سه‌ر بڕی 51400 كیلۆگرام خۆراك و موادی ماوه‌به‌سه‌رچوو. به‌پێی ئامارێك كه لیژنه‌ی له‌ناوبردنى سه‌ر به لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی قه‌زای مه‌ڵبه‌ندی سلێمانی له كۆتایی مانگی شه‌شدا بڵاویكردووه‌ته‌وه، له ئه‌نجامی 2834 سه‌ردانی لیژنه هاوبه‌شه‌كان، بڕێكی زۆر خۆراك و موادی ماوه‌سه‌رچوو كه بۆ به‌كارهێنان گونجاو نه‌بوون له‌ناو بازاڕ‌و شوێنه گشتییه‌كاندا كۆكراونه‌ته‌وه‌و هه‌رجۆره‌و به‌پێی تایبه‌تمه‌ندی له‌ناوبراون. خۆراكه‌كانیش بریتیبوون له (خۆراكی منداڵان و خواردنه‌وه‌ی كهولی و گۆشتی ئاژه‌ڵ و گۆشتی ئاماده‌كراوی گه‌س و برنج و نوقڵ و چكلێت و هه‌نگوین و جگه‌ری توركی و شه‌ربه‌ت و شیری نیدۆو كیكۆزو قاوه‌و ئاوی كانزایی و میوه‌ی جۆراوجۆر‌و دۆشاوی ته‌ماته‌و ترشیات و خواردنی له‌قوتونراو. له‌هه‌مانكاتیشدا بڕێكی زۆر موادی جوانكاری ئافره‌تان و موادی پاككه‌ره‌وه‌و دایبی و قاپی سه‌فه‌ری به‌هۆی نه‌شیاویان بۆ به‌كارهێنان و به‌سه‌رچوونی ماوه‌ی به‌كارهێنانیان له‌ناوبراون. ئه‌مه له‌كاتێكدا سه‌رباری ئه‌م بڕه خۆراك و مواده به‌سه‌رچوانه كه لیژنه‌ی له‌ناوبردن له‌ناویبردوون، به‌شێك له لیژنه‌كانی تری سه‌ر به لیژنه هاوبه‌شه‌كان راسته‌وخۆ بڕێك خۆراكیان ته‌له‌ف كردووه‌و نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ لیژنه‌ی له‌ناوبردن. خاك - راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure