له‌ڕووی سروشتییه‌وه مرۆڤه‌كان به‌گشتی خاوه‌ن موون له‌سه‌ر جه‌سته‌یان، هه‌رچه‌نده زۆربه‌یان هه‌وڵده‌ده‌ن موو بشارنه‌وه به‌ڵام له‌ڕاستیدا موو له‌سه‌ر جه‌سته سوودی هه‌یه، بۆیه له‌م بابه‌ته‌دا چه‌ند زانیاریه‌ك بڵاو ده‌كه‌ینه‌وه له‌باره‌ی موو. پزیشكان له‌سه‌ر مووی جه‌سته روونكردنه‌وه ده‌ده‌ن و ده‌ڵێن: هه‌ر مرۆڤێك خاوه‌ن ۱۰۰ هه‌زار مووه له‌سه‌ر جه‌سته، گجه‌له‌وه‌ش موو سوودی هه‌یه بۆ ته‌ندروستی مۆرڤ له‌كاتی گۆڕینی وه‌رزه‌كاندا، بۆ نموونه له وه‌رزی زستاندا گه‌رمی ده‌به‌خشێت و له هاویندا فێنكمان ده‌كاته‌وه. هه‌روه‌ها له‌باره‌ی درێژی موو ئاماژه ده‌ده‌ن كه مووی جه‌سته ته‌نها بۆماوه‌ی شه‌ش هه‌فته ده‌مێنێته‌وه‌و دواتر ده‌ڕوتێته‌وه، بۆیه مووی جه‌سته زۆر درێژ نابێت له‌چاو مووی سه‌ر چونكه مووی سه‌ر تا ۷ ساڵ ده‌مێنێته‌وه به بێ رووتانه‌وه. له‌هه‌مانكاتیشدا دیسكۆڤه‌ری چانڵ ئاشكرای ده‌كات كه جگه له مه‌یمون، هه‌موو گیانله‌به‌ره‌كانی تریش موویان هه‌یه‌و هه‌ریه‌كه‌و له ته‌مه‌نێكدا جه‌سته‌یان موو دروستده‌كات، ده‌شڵێن كه ته‌نانه‌ت نه‌هه‌نگیش مووی هه‌یه. خاك
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure