پزیشكانی بواری ده‌روونی له گۆڤاری ستایلدا گرنگی به بڵاوكردنه‌وه‌ی چه‌ند خاڵێكی دروست ده‌ده‌ن بۆ دووركه‌وتنه‌وه له خه‌فه‌تی رۆژانه، به‌وهۆیه‌ی له ئێستادا خانمان به‌رده‌وام سه‌رقاڵن به ده‌وام و ئیشی ناوماڵ، بۆیه پزیشكان پێیانوایه كه پێویسته رۆژانه ۳۰ خوله‌ك گرنگی به ئارامبوونه‌وه‌ی مێشك بدرێت له‌ڕێگای ئه‌م خاڵانه‌وه. 1- هه‌وڵبده گرنگی به وێنه‌كێشان و ره‌نگكردن بده، هه‌روه‌ها گرنگی به به‌كارهێنانی گۆرانی بده له‌گه‌ڵ په‌رداخێك شه‌ربه‌ت یان چا بۆ خواردنه‌وه. 2- رۆژانه گرنگی به پیاسه‌كردن بده، بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ بێت یان كورت گرنگ ئه‌وه‌یه تۆ بچیته ده‌ره‌وه هه‌وایه‌كی پاك هه‌ڵمژیت. 3- گرنگی به ڕووخساری خۆت بده، له‌كاتێكدا ماسك بۆ سه‌ر پێستی ده‌موچاو به‌كارده‌هێنیت گرنگی به خوێندنه‌وه‌ی كتێب بده یان ته‌ماشای فیلمێك بكه. 4- گرنگی به به‌كارهێنانی خۆشترین گۆرانی بده‌و له‌هه‌مانكاتیشدا هه‌وڵبده هه‌موو ماڵه‌كه‌ت به‌جارێك پاكبكه‌یته‌وه، چونكه به‌هۆی خاوێنییه‌وه مێشك ئارامده‌بێته‌وه. خاك
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure