هه‌ر خۆراكێك به‌های تایبه‌تی خۆی هه‌یه، مرۆڤیش رۆژانه پێویستی به‌م خۆراكانه هه‌یه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی گرنگه ئه‌وه‌یه بزانین به‌ها خۆراكییه سه‌ره‌كییه‌كان له كام جۆری خواردندا هه‌یه‌و له‌شی مرۆڤ پێویستی به كام جۆر له ڤیتامین هه‌یه؟ بۆ وه‌ڵامی ئه‌م پرسیارانه، د.سۆران محه‌مه‌د غه‌ریب پسپۆڕی هه‌ناوی به سایتی خاكی راگه‌یاند: سه‌رچاوه‌ی ڤیتامینه‌كان له‌م خۆراكانه‌دا هه‌یه كه ده‌توانین به‌پێی ڤیتامینه‌كان خۆراكه‌كانیان بۆ دابنێین. یه‌كه‌م: ڤیتامین A (گێزه‌ر، شیر، میوه ترشه‌كان، په‌نیر، ماسی) دووه‌م: ڤیتامین B1 (گوێز، گه‌نم، پاقله‌مه‌نیه‌كان) سێیه‌م: ڤیتامین B2 (شیر، هێلكه، گوێز، قارچك، په‌نیر، گۆشت) چواره‌م: ڤیتامین B5 (مریشك، زه‌ردینه‌ی هێلكه، شیر‌و به‌رهه‌مه‌كانی كافیار، برۆكلی، گوێز، پاقله‌مه‌نییه‌كان) پێنجه‌م: ڤیتامین B6 (زه‌ڵاته‌ی سه‌وزه‌وات، مۆز، ماسی سه‌له‌مون، گۆشت، به‌رهه‌مه‌كانی دانه‌وێڵه، فه‌ریكه گوێز، كه‌له‌رم) شه‌شه‌م: ڤیتامین B12 (سۆیا، سپێناغ، گیای ده‌ریایی، گوێچكه ماسی، ماسی، شیر، په‌نیر، زه‌ردێنه‌ی هێلكه) حه‌وته‌م: ڤیتامین C (كێوی، میوه‌ی سور، پاقله‌مه‌نی، قه‌رنابیت، شویت، نیسك و نۆك، میوه ترشه‌كان وه‌ك لیمۆو سندی) هه‌شته‌م: ڤیتامین D (په‌نیر، زه‌ردێنه‌ی هێلكه، خۆراكی ده‌ریایی، په‌تاته، سه‌وزه، كه‌ره، تیشكی خۆر سه‌رچاوه‌ی هه‌ره گرنگه‌و پێویسته راسته‌وخۆ له له‌ش بدات كاتێك خۆر ئه‌ستونه له‌سه‌رت به‌تایبه‌ت كاتی نیوه‌ڕۆ) نۆیه‌م: ڤیتامین E (گۆشت، شیر‌و به‌رهه‌مه‌كانی) خاك – تانیا ئاواره
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure