مریه‌م سه‌عاده‌ت ئه‌كته‌ری ناسراوی سینه‌ماو ته‌له‌فزیۆنی ئێران ده‌ڵێت: چاره‌نووسی فیلمه‌كانی منداڵان و ئه‌وه‌ی كه "بۆ منداڵ" به‌رهه‌مهێنراون، یا "سه‌باره‌ت به منداڵ"ن دیارنیه. به‌پێی راپۆڕتی لێژنه‌ی راگه‌یاندنی سی و یه‌كه‌مین خولی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمه‌كانی منداڵان و مێرمنداڵانی ئیسفه‌هان، "مریه‌م سه‌عاده‌ت" ئه‌كته‌ری ناسراوی سینه‌ماو ته‌له‌فزیۆنی ئێران كه له ساڵانی كار‌و چالاكی خۆیدا له سینه‌ما، شانۆ‌و ته‌له‌فزیۆن له‌بواری منداڵ و مێرمنداڵ، به‌رهه‌م گه‌لێكی دره‌وشاوه‌ی له كارنامه‌ی خۆیدا تۆماركردووه، له وه‌ڵامی ئه‌وه‌ی كه نیاز‌و پێداویستی سینه‌مای منداڵان و مێرمنداڵانی ئه‌مڕۆ چیه؟ رایگه‌یاند: له سینه‌مادا ده‌بێت بۆ منداڵان ئه‌رزش و بایه‌خ دابنرێت و به شێوه‌یه‌كی ساده چاو له نیازه‌كانیان نه‌كرێت. له‌هه‌مانكاتیشدا قسه‌كان به ساده‌یی بكرێن. منداڵان هه‌موو شتێك ده‌فامن و هه‌ر به‌م هۆیه‌ش ده‌بێت به سه‌لیقه‌و شیاو له‌گه‌ڵ ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی كه تێیداین، به‌رهه‌م سازبكه‌ین. ئه‌كته‌ری فیلمی "ئۆپه‌راسیۆنی باخچه‌ی ساوایان" به ره‌خنه‌گرتن له روانگه‌ی نوێ نه‌بوونه‌وه‌ی ئه‌و هونه‌رمه‌ندانه‌ی كه له بواری سینه‌مای منداڵ و مێرمنداڵدا كارده‌كه‌ن، درێژه‌ی به قسه‌كانیدا وتی: من كارگه‌لێكی زۆر له بواری منداڵان و مێرمنداڵان له ته‌له‌فزیۆن و ته‌نانه‌ت شانۆدا ده‌بینم كه زۆربه‌ی ئه‌وانه له ده‌یه‌ی 50 تا 60ی كۆچی هه‌تاویدا وه‌ڵامده‌ری نیازی به‌رده‌نگی منداڵ و مێرمنداڵ بوونه. مه‌به‌ستم ناوه‌رۆكی ئه‌وانه نیه، به‌ڵام له‌م رۆژگاره‌دا كه منداڵان ئه‌نیمه‌یشێن گه‌لی سه‌یروسه‌مه‌ره ده‌بینن، بینینی كارگه‌لێك كه ریتمێكی ئارامی هه‌یه‌و بۆ منداڵان سه‌رنجڕاكێش نیه، هیچ سوودێكی نابێت. سه‌عاده‌ت به هێنانه‌ئارای پرسیارێك سه‌باره‌ت به هاوكاری و په‌یوه‌ندی سینه‌مای منداڵ و مێرمنداڵ و ئه‌ده‌بیاتی ده‌وڵه‌مه‌ندی وڵاتی ئێران وتی: بۆچی له بواری ئه‌نیمه‌یشێندا له ئه‌ده‌بیاتی ده‌وڵه‌مه‌ندو ئه‌فسانه جوانه‌كان كه‌ڵك وه‌رناگرین؟ بۆچی چاره‌نووسی فیلمه‌كانی منداڵان دیار نیه؟ ئه‌وه‌ی كه "بۆ منداڵ" به‌رهه‌مهێنراون؟ یا "سه‌باره‌ت به منداڵ"ن؟ ئه‌كته‌ری زنجیره‌ی "چیرۆكه‌كانی تا به تا" به ده‌ربڕینی ئه‌وه‌ی كه له‌گه‌ڵ پێكهێنانی گۆڕانكاری چكۆله هاوڕایه، به‌ڵام كاریگه‌ری له‌سه‌ر سینه‌مای منداڵ و مێرمنداڵی ئه‌مڕۆدا هه‌بێت، ئه‌وه‌شی راگه‌یاند: ئێمه سینه‌ماكارانێكی باشمان له‌و وڵاته‌دا هه‌یه كه كاره‌كه‌یان له‌وپه‌ڕی خۆیدا ده‌زانن، به‌ڵام له‌وه ده‌چێت كه‌سانێك كه ده‌یانه‌وێت كاری ئاماده‌كردن و چێكردنی به‌رنامه یا فیلمسازی بۆ منداڵ و مێرمنداڵ ئه‌نجامبده‌ن، ده‌بێت شێوازی بیركردنه‌وه‌ی خۆیان له نیاز‌و پێداویستی ئه‌م به‌رنامانه‌ی تایبه‌ت به به‌رده‌نگه‌كانی منداڵ بگۆڕن و روانگه‌ی خۆیان نوێ بكه‌نه‌وه. "مریه‌م سه‌عاده‌ت" له وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌دا كه ئایا فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمه‌كانی منداڵان و مێرمنداڵان یارمه‌تی گه‌شه‌كردنی ئه‌مجۆره سینه‌مایه‌ی له ماوه‌ی ساڵانی به‌ڕێوه‌چوونیدا داوه؟ وتی: فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمه‌كانی منداڵان و مێرمنداڵان ده‌بێت به شێوه‌یه‌ك به‌ڕێوه‌بچێت كه پێكهاته‌ی فیلمه چێكراوه‌كان له‌م به‌شه‌دا له‌سه‌ر په‌رده‌ی سینه‌ما ببینین. ئایا بڕیاروایه ته‌نیا شاهیدو چاوه‌ری به‌رهه‌مهێنان و چێكردنی چه‌ندین فیلمی منداڵ و مێرمنداڵ به‌شێوه‌ی ساڵانه بین؟ ئه‌و سینه‌ماكارانه‌ی كه ده‌توانن له بواری منداڵ و مێرمنداڵدا چالاكی بكه‌ن، نابێت كه‌ڵكه‌ڵه‌ی فرۆشتنی فیلمه‌كانیان هه‌بێت و ئه‌نگێزه‌یان بۆ كار‌و چالاكی له‌م به‌شه‌دا ده‌بێت زۆربێت. سی و یه‌كه‌مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمه‌كانی منداڵان و مێرمنداڵان له رۆژانی 8 تا 14ی خه‌رمانانی ئه‌مساڵ رێككه‌وتی 30ی ئۆگۆست تا 5ی سێپته‌مبری 2018ی زایینی له دوو به‌شی نه‌ته‌وه‌یی و نێونه‌ته‌وه‌ییدا له شاری مێژوویی ئیسفه‌هان له وڵاتی ئێران به‌ڕێوه‌ده‌چێت. خاك - مه‌نوچێهر جیهانی
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure