7/7/2018 10:12 AM

پاڵەوانی مۆندیال لە ئەوروپا دەمێنێتەوە

شەوی رابردوو لە میانی یارییەكانی قۆناغی 8ی مۆندیالی روسیا بەرازیل روبەرووی بەلجیكیا بویەوە.

لەویارییەدا كە لە لوتكەی ئاستی خۆیاندابوون هەردوو هەڵبژاردە چەندین هەلی مەترسیداریان كردە سەر یەكرت لەخولەكی 13 دا فێرناندینهۆ لە بەرازیل گۆڵێكی بەهەلەَ لەخۆیان تۆماركرد.

دوای ئەوگۆڵە ئەوەندەی پێنەچوو بەلجیكیا لەرێگەی دیبرۆینەوە جارێكی تر گەرایەوەو گۆڵی دووەمی خۆیان تۆماركرد لەخولەكی 31 دا و ئەوگێمە بەو ئەنجامە بەكۆتا هات.

لەگێمی دووەمدا یاریزانانی بەرازیل هەوڵی زۆیان دەدات بۆ یەكسان كردنەوەی ئەنجامەكە لە خولەكی 76 رناتۆ ئەگۆستۆ گۆڵێكی بۆ سامبا تۆماركرد بەڵام ئەوتاكە گۆڵە بەرازیلی لە شكست رزگار نەكردو ماڵئاوایی لە مۆندیال كرد.

دای كرانەدەرەوەی بەرازیل لەئێستادا لەمۆندیالی روسیا تەنها هەڵبژاردەكانی كیشوەری ئەوروپا ماون دوای ئەوەی هەریەكە لە ئۆرۆگوای وئەرجەنتین و كۆلۆمبیا لە كیشوەری ئەستێرەكان ماڵئاواییان كرد.




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved