دامه‌زرێنه‌ری تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك ڕیژه‌ی سامانه‌كه‌ی گه‌یشت به زیاتر له 81 ملیار دۆلار‌و بوو به سێیه‌مین ده‌وڵه‌مه‌ندی جیهان. مارك زوكه‌ر بێرك دامه‌زرێنه‌ری تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی سامانه‌كه‌ی گه‌یشت به 81 ملیار‌و 600 ملیۆن دۆلار‌و به‌م شێوه‌یه بوو به سێیه‌مین ده‌وڵه‌مه‌ندی جیهان. جێی باسه، جۆڤ بزوس یه‌كه‌مین ده‌وڵه‌مه‌ندی جیهانه‌و به‌یل گه‌یتس له پله‌ی دووه‌می ڕیزبه‌ندی ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانی جیهان و مارك زوكه‌ر بێرك سێیه‌م كه‌سه. خاك - س: ئاژانسه‌كان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure