زۆرن له‌و فێستیڤاڵانه‌ی ساڵانه له وڵاتان ئه‌نجامده‌درێن كه زۆربه‌یان په‌یوه‌ستن به كلتووری ئه‌و وڵاتانه‌وه‌و ئه‌و وڵاته‌ی پێ ده‌ناسرێته‌وه. ئیسپانیاش یه‌كێكه له‌و وڵاتانه‌ی كه به زۆرانبازی "گا" ده‌ناسرێته‌وه‌و ساڵانه ئه‌و فێستیڤاڵه ئه‌نجامده‌ده‌ن و له‌و رۆژه‌دا چه‌ندین چالاكی ئه‌نجامده‌درێن كه سه‌رجه‌میان یاریكردن و ململانێكردنه له‌گه‌ڵ "گا" دا. زۆرجار له‌و فێستیڤاڵه‌دا چه‌ندین هاووڵاتی به‌شداری چالاكییه‌كه بریندارده‌ین، هه‌ندێكجاريش به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یانه‌وه گیانله‌ده‌ستده‌ده‌ن. خاك - س: سكای نیوز
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure