له كاتی دانیشتن‌دا قاچت ده‌خه‌یته سه‌ر یه‌كتر (قاچ ده‌خه‌یته سه‌ر قاچ)؟ ئێستا چیتر كاتی ئه‌وه هاتووه له بیری رێك دانیشتن‌دا بیت. لێكۆڵه‌ران ده‌مێكه ئه‌و راستییه‌یان بۆ ده‌ركه‌وتووه كه قاچ خستنه سه‌ر قاچ له كاتی دانیشتن‌دا ده‌بێته هۆی ناته‌ندروستی پشت. به‌وپێیه‌ی به‌شی خواره‌وه‌ی بڕبڕه‌ی پشت ده‌كه‌وێته ژێر گوشاره‌وه، به‌وهۆیه‌ش ئێش و سڕبوون به دوای خۆیدا ده‌هێنێت. هه‌روه‌ها به‌هۆی ناڕێكی پشته‌وه سه‌ریش ده‌كه‌وێته حاڵه‌تێكی ناته‌ندروسته‌وه، ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی دروستبوونی ئازارێكی درێژخایه‌ن له مل و سه‌ردا. خوێن ده‌گه‌ڕێنێته‌وه به‌ره‌و دڵ ده‌توانین بڵێین ئازاری پشت ساكارترین كێشه‌ی ئه‌مجۆره دانیشتنه‌یه به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌كان، به‌وپێیه‌ی ئاماژه ده‌ده‌ن به كاریگه‌ری به‌رچاوی ئه‌و شێوه دانیشتنه له‌سه‌ر فشاری خوێن و سوڕی ئازادانه‌ی خوێن. هه‌روه‌ها قاچ خستنه سه‌ر قاچ له كاتی دانیشتن‌دا به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو فشاری خوێن به‌رز ده‌كاته‌وه‌و به‌شێكی زۆری خوێن ده‌گه‌ڕێنێته‌وه بۆ ناو سنگ. به‌مجۆره‌ش دڵ ده‌كه‌وێته ژێر گوشاره‌وه‌و ناچار ده‌بێت بۆ گه‌یاندنی خوێن بۆ هه‌موو جه‌سته خێراتر لێبدات و به‌وه‌ش فشاری خوێن به‌رزده‌بێته‌وه. شێوه‌ی دانیشتنت ناوبه‌ناو بگۆڕه به وته‌ی پسپۆڕان و پزیشكان، ئه‌گه‌ر قاچه‌كان له نزیك پێ بخرێنه سه‌ر یه‌ك باشتره‌و گوشارێكی ئهوتۆو قورساییه‌كی له‌ڕاده‌به‌ده‌ر ناكه‌وێته سه‌ر دڵ. هه‌روها پێویسته ناوبه‌ناو شێوه‌ی دانیشتنت بگۆڕیت و هه‌ستانه سه‌ر پێش له‌یاد نه‌كه‌یت و به‌مجۆره ئاسانكارییه‌ك بكه‌یت بۆ سوڕی ئاسایی خوێن.
خاك – س: illvet.se
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure