یه‌كێك له به‌ها سه‌ره‌كییه‌كانی ژیانی خێزانه خۆشبه‌خته‌كان، بریتییه له رازیبوون یان قایل‌بوون به‌وه‌ی كه هه‌یه، نه‌ك نیگه‌رانبوون به‌وه‌ی كه نییه‌و نابه‌رده‌سته. ئه‌م بنه‌ما سه‌ره‌كییه، بیركردنه‌وه‌ی زۆرینه‌ی خێزانه خۆشبهختهكانی جیهان پیشان ده‌دات و جیایان ده‌كاته‌وه له‌و خێزانه ناقایلانهی كه هه‌میشه كێشه‌و گرفتی خێزانییان توشده‌بێت و به‌شێكی سه‌ره‌كی كێشه‌كانیان له‌م روانگه‌یه‌وه، بریتییه له خواستی هه‌بوونی ماڵێكی نموونه‌یی و مۆدێرن. بۆ نموونه، دڵخۆشبوون به‌وه‌ی خێزان و هاوسه‌رت هه‌یه، ناو ماڵ و كۆمه‌ڵێك ئامێری ناوماڵت هه‌یه نیشانه‌ی خۆشبه‌ختییه. به‌پێچه‌وانه‌وه نیگه‌رانبوون به‌وه‌ی ئۆتۆمبێل یاخود ناو ماڵێكی نموونه‌ییت نییه، ده‌بێته نیگه‌رانی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌شت نیگه‌ران ده‌كه‌یت. هیربێرت ماركۆزه فه‌یله‌سوف و زانای بواری كۆمه‌ڵایه‌تی سه‌ر به قوتابخانه‌ی فرانكفۆرت، ئاماژه به‌وه ده‌دات كه زۆرینه‌ی خێزانه‌كان ده‌یانه‌وێت ئامێر‌و ناوماڵی مۆدێرن و نوێ بكڕن. له به‌رامبه‌ر ده‌ستنه‌گه‌یشتن به‌م خواسته، نیگه‌رانییه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی خێزانه‌كان داگیرده‌كات و كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و خێزانییان بۆ دروستده‌بێت. خێزانی به‌خته‌وه‌رو خۆشبه‌خت، هه‌میشه بیر له‌وه ده‌كاته‌وه كه هه‌یه‌تی و پێی دڵخۆش ده‌بێت، نه‌ك به‌پێچه‌وانه‌وه نیگه‌رانییه‌كی هه‌میشه‌یی هه‌بێت به‌رامبه‌ر ئه‌و شتانه‌ی كه نییه‌تی. به‌تایبه‌ت له‌م سه‌رده‌می مۆدو بازاڕی ئازاده‌دا، زووزوو مۆدێله‌كان ده‌گۆڕێن و خێزان ناچاری بیرۆكه‌ی ده‌ستگه‌یشتن به‌م مۆدانه ده‌كه‌ن. خاك
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure