ناونیشانی ئه‌م بابه‌ته، ناونیشانی نامیله‌یه‌كی تایبه‌ت به داڕشتنی هه‌واڵه له لاپه‌ڕه‌ی یه‌كه‌می رۆژنامه، به‌تایبه‌تیش رۆژنامه‌ی كوردستانی نوێ له كۆتایی ساڵانی نه‌وه‌ده‌كان، له لایه‌ن رۆژنامه‌نووس دلاوه‌ر عوسمانه‌وه ئاماده كراوه، تێیدا چه‌ندین سه‌رنج و تێبینی تایبه‌ت به دارشتنی هه‌واڵه‌كانی لاپه‌ڕه‌ی یه‌كه‌می كوردستانی نوێ-ی تێدا ده‌ستنیشان كراوه. گرنگی ئه‌و نامیله‌كه‌یه له رۆژگاری چاپكردنیدا له‌وه‌دایه ئه‌وكات، رۆژنامه‌نووسانی كورد ده‌رفه‌تی ئه‌وتۆیان له‌به‌ر ده‌ست نه‌بوو بۆ په‌ره‌پێدانی توانا رۆژنامه‌وانییه‌كانیان، به‌تایبه‌ت كه هونه‌ره‌كانی رۆژنامه‌نووسی له‌و سه‌رده‌مه‌دا له كوردستان به شێوه‌ی ئه‌كادیمی له په‌یمانگا و زانكۆكاندا نه‌ده‌خوێنران و ناوندی ئه‌كادیمی و په‌ره‌پێدانی ناحكومیش له كوردستان نه‌بوو، سه‌رچاوه‌ی گرنگی وه‌ك ئینتەرنێتیش وه‌ك ئێستا په‌ره‌سه‌ندوو و فه‌رهه‌م نه‌بوو. پێشه‌كی ئه‌م نامیلكه‌یه له‌به‌ر رۆشنایی ئه‌زموونی كرداری (پراكتیكی) له‌كاری رۆژنامه‌وانیدا ئاماده كراوه‌و تێیدا پشت به‌سه‌رچاوه‌ی تیۆری نه‌به‌ستراوه، مه‌به‌سته‌كه‌ش ئه‌وه‌یه سوودێك بگه‌یه‌نێت. هه‌واڵ هه‌واڵ: كه بریتییه له رووداوێكی سه‌رنجڕاكێش جۆری زۆره: (سیاسی-ئابووری-ناوخۆ-رووناكبیری-زانستی-وه‌رزشی‌و تاد) هه‌ریه‌كه‌شیان خه‌سڵه‌ت‌و تایبه‌تمه‌ندیی خۆی هه‌یه، ئه‌گه‌رچی له كۆڵه‌كه سه‌ره‌كییه‌كانی هه‌واڵدا هاوبه‌شن: (چی؟ كێ؟ كه‌ی؟ له كوێ؟ له‌به‌رچی؟) به هه‌واڵه‌كانی ده‌ره‌وه‌شه‌وه(واته هه‌واڵی لاپه‌ڕه‌ی 1). ته‌وه‌ری سه‌ره‌كیی هه‌واڵه‌كانی لاپه‌ڕه‌ی یه‌ك: بریتییه له (ناو هه‌رێم، ده‌وروپشت،جیهان) له‌م رووه‌وه: أ-گرنگترین رووداوه‌كانی ناوخۆ: كۆبوونه‌وه یان سه‌ردانی سكرتێری شگتی، هاتنی وه‌فدێكی باڵای بیانی، گرنگترین چالاكیی حكومه‌تی هه‌رێم، پرۆژه‌ی گرنگی خزمه‌تگوزاری، پرۆسه‌ی ئاشتی، ته‌عریب‌و ته‌رحیل، چالاكیی گرنگ له ده‌ره‌وه كرابێت‌و په‌یوه‌ندی به كورده‌وه هه‌بێت. ب-عیراق‌و ده‌وروبه‌ر: عیراق (په‌یوه‌ندی به ناوچه‌كانی دژه‌فڕین، بڕیاری تازه، 986،..) ئێران‌و گۆڕانكارییه‌كانی ناوخۆی‌و توركیا‌و دواپێشهاته‌كانی. ج-دونیا: لێدوانی گرنگ، كرنگره، شه‌ڕ‌و پێكدادان، رێككه‌وتنی ئاشتی، هه‌ڵبژاردن، مافی مرۆڤ، كێشه‌ی گه‌لانی سته‌مدیده، جگه له هه‌واڵی كاره‌ساته‌كان (بوومه‌له‌رزه، لافاو، برسێتی). رۆژنامه‌ی هه‌ر ده‌زگا یان لایه‌نێكیش سیاسه‌تی تایبه‌تی خۆی هه‌یه له‌وه‌ی چی بڵاو ده‌كاته‌وه؟ و چۆنی بڵاو ده‌كاته‌وه؟ و سه‌ربه‌سته له‌وه، واته سیاسه‌تێك له‌پشتییه‌وه هه‌یه. بۆ داڕشتنی هه‌واڵ ئه‌م راستییانه له‌به‌رچاو بگیرێت: *تێگه‌یشتنی هه‌واڵ نیوه‌ی داڕشتنه(فهم الخبر نصف الصیاغه). *ده‌بێت هه‌واڵی رۆژنامه چڕترین زانیاری تێدابێت، له‌كاتێكدا هه‌واڵی رادیۆ‌و ساده‌تره. *شێواز(ئسلوب) و ئاماده‌كردن باشتره، نه‌ك وه‌رگێڕانی ده‌قاوده‌ق، به‌واتایه‌كی تر (خۆت به‌ده‌قه‌وه مه‌به‌سته‌وه) *ناوه‌ڕۆك یان فكره‌ی هه‌واڵه‌كه موڵكی تۆ نییه، به‌ڵام ته‌عبیر موڵكی تۆیه، واته (خه‌به‌ر ده‌قێكی پیرۆز نییه). *له كه‌م حاڵه‌تدا هه‌واڵه‌كان ده‌قاوده‌ق وه‌رده‌گێڕدرێت، زیاتر داده‌ڕێژرێته‌وه‌و پوخت یان چڕ ده‌كرێته‌وه. تێبینی: كورتكردنه‌وه(ایجاز) زۆر گرنگه‌و به‌بڕبڕه‌ی پشتی پیشه‌ی رۆژنامه‌گه‌ری داده‌نرێت. هه‌واڵه‌كانی لاپه‌ڕه‌ی یه‌ك له كوێوه دێن؟ *ئه‌وانه‌ی ناوخۆ له‌رێی په‌یامنێرانه‌وه، هه‌ندێك جاریش هه‌واڵێكی گرنگ له ده‌ره‌وه به‌باره‌ی كورده‌وه به (فاكسمیل) ده‌نێردرێت. *ئه‌وانه‌ی ده‌ره‌وه زیاتر له (انصات) واته هه‌واڵی وه‌رگیراو له رادیۆ یان ته‌له‌فزیۆن، یان رۆژنامه جیهانییه‌كان، كه له‌رێی(ئینته‌رنێت) ه‌وه دێن، جگه له سه‌رچاوه‌كانی دیكه‌ی ناو ئینته‌رنێت. *جاری واش هه‌یه هه‌واڵه‌كه به‌سه‌ره قه‌ڵه‌م (رۆوس أقلام) پێت ده‌گوترێت، یان ده‌یبیستێت‌و ده‌بێت دایبرێژت. چه‌ند سه‌رنجێك: *دیاره هه‌واڵه‌كانی ناوخۆ به‌ده‌ستكاریی كه‌مه‌وه‌و به‌ناونیشاندانان بڵاو ده‌كرێته‌وه. *هه‌واڵی ده‌ره‌وه‌ش زیاتر به‌زمانی عه‌ره‌بی ده‌ست ده‌كه‌وێت. *هه‌ندێك جار له ته‌له‌فزیۆنێك یان رادیۆیه‌ك به كوردی(چ كرمانجی خواروو بێت یان كرمانجی سه‌روو) هه‌واڵێك وه‌رده‌گیرێت‌و داده‌ڕێژرێته‌وه، وه‌كو: به‌شی كوردیی ده‌نگی ئه‌مریكا-و سه‌حه‌ر. جۆره‌كانی هه‌واڵ: أ-هه‌واڵ (ئاسایی): عاده‌ته‌ن (2) دوو په‌ره‌گراف (فه‌قه‌ره)و زیاتره. ب-كورته‌هه‌واڵ: (له‌یه‌ك په‌ره‌گراف پێكدێت). ج-دێر: (دێڕه هه‌واڵ-له‌دێڕێكدا) رسته‌یه‌كی خه‌به‌رییه. د: راپۆرته هه‌واڵ: (كۆمه‌ڵێك ورده‌كاری یان كۆكراوه‌ی چه‌ند هه‌واڵێك‌و لایه‌نێكه له‌سه‌ر رووداوێكی بایه‌خدار‌و درێژدادڕی تێدایه). *(ئه‌م هه‌واڵه): هه‌واڵێكه یان كورته‌هه‌واڵێكه بۆ سه‌رنجراكێشان یاخود له‌به‌ر حه‌ساسیه‌تی بابه‌ته‌كه ناونیشانی بۆ دانه‌نراوه. زمانی هه‌واڵ *ده‌بێت زمانی هه‌واڵ ساده‌و راسته‌وخۆ‌و پاراو بێت‌و ته‌م‌ومژ‌و ره‌مزی تێدا نه‌بێت‌و زۆرترین خه‌ڵك لێی تێبگات. *زمان كه‌ره‌سته‌ی سه‌ره‌كیی ئیشه‌كه‌یه، بۆیه ده‌بێت بایه‌خ به‌زمانی هه‌واڵ بدرێت‌و به‌دوای شیاوترین ته‌عبیردا بگه‌ڕێیت. *كۆمه‌ڵێك وشه‌و ده‌سته‌واژه‌و زاراوه(موفره‌دات)ی تایبه‌ت به‌هه‌واڵ هه‌یه. *دیاره(كوردستانی نوێ) ش وه‌كو ئه‌زموونێكی پێشڕه‌و له‌م بواره‌دا رۆڵی بینیوه. *ده‌كرێت بڵێن: هه‌واڵی(لاپه‌ڕه‌ی یه‌ك) نه‌فه‌سێكی تایبه‌تی هه‌یه له‌چاو جۆره‌كانی دیكه‌ی هه‌واڵ. میكانیزمی داڕشتن (یاخود رۆشناییه‌ك بۆ سه‌ر ته‌كنیكی هه‌واڵ) سه‌ره‌تا ده‌كرێت هه‌واڵ به‌گشتی به‌سه‌ر(3) به‌شدا دابه‌ش بكه‌ین: (پێشه‌كی (ده‌روازه)-ناوه‌ڕاست-كۆتایی) أ-پێشه‌كی: په‌ره‌گرافی یه‌كه‌می هه‌واڵه‌كه‌یه‌و گرنگه لێره‌دا به‌كورتی مه‌به‌سته‌كه بپێكیت. ب-ناوه‌ڕاست: فه‌قه‌ره‌یه‌ك یان پتره‌و تێیدا دێیته سه‌ر ورده‌كاریی هه‌واڵه‌كه. ج-كۆتایی: بڕگه‌یه‌كه، كه زۆرجار ده‌كه‌وێته كۆتایی هه‌واڵ‌و دوای ورده‌كارییه‌كان دێت‌و بریتییه له باكگراوند(خه‌لیفه) یه‌ك بۆ هه‌واڵه‌كه، واته به‌ستنه‌وه‌ی رووداوه‌كه به‌رووداوی پێشتر یان روونكردنه‌وه‌ی چه‌ند زانیارییه‌ك، مه‌رجیش نییه له‌هه‌موو هه‌واڵێكدا ئه‌و بڕگه‌یه هه‌بێت، هه‌روه‌ك ده‌توانیت هه‌ندێك جار خۆت كۆتایی دابنێیت، ئه‌ویش بۆ زیاتر رۆشنایی خستنه‌سه‌ر بابه‌ته‌كه، به‌پشتبه‌ستن به ئاگاداریی خۆت له هه‌واڵه‌كانی پێشوو. بۆ داڕشتنی هه‌واڵ وا چاكه ئه‌م هه‌نگاوانه په‌یڕه‌و بكه‌یت: 1-سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵه‌كه باش بخوێنه‌وه، ئینجا دایبڕێژه. 2-دوای تێگه‌یشتنی هه‌واڵه‌كه‌و هه‌زمكردنی، گرنگه ویچنه‌یه‌كی زه‌ینی (صوره ژهنیه) له‌به‌رچاوت بۆ دارشتنی هه‌واڵه‌كه دابنێیت، بۆنموونه: فه‌قه‌ره‌كان له‌مێشكتدا دیاری بكه. ده‌شكرێت له‌سه‌ر ده‌ستتووسی هه‌واڵه‌كه‌ی به‌رده‌مت فه‌قه‌ره‌كان به هێڵێكی لار له‌یه‌ك جیا بكه‌یته‌وه. تێبینی: خۆیت رابهێنه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی گوێیه‌كی خه‌به‌ریت هه‌بێت، واته: به‌گوێگرتن هه‌واڵی چاك‌و خراپ جیا بكه‌یته‌وه‌و له‌ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی بگه‌یت، چاوی خه‌به‌ری واته به‌بینین‌و بیستنی خه‌به‌رێك له ته‌له‌فزیۆن‌و سه‌ته‌لایت كه‌س‌و شوێن‌و رووداوه‌كان دیاری بكه‌یت توانای ئه‌وه‌شت هه‌بێت به‌كورتی‌و به‌ده‌م مه‌غزای خه‌به‌رێك به‌به‌رامبه‌ره‌كه‌ت بڵێیت. *هه‌رگیز هه‌واڵ به‌بۆچوونێكی هه‌ڵه لێك مه‌ده‌ره‌وه، چونكه تێنه‌گه‌یشتنی مانای راستی هه‌واڵه‌كه زیانبه‌خش‌و نه‌نگییه. 3-(سیاق) و (تدرج) واته: ریزبه‌ندی‌و زنجیره‌ی ته‌عبیره‌كان ره‌چاو بكه. 4-كه هاتیته سه‌ر نووسین: یه‌كه‌م جار ناونیشان دامه‌نێ‌و هه‌لێگره بۆ دوایی‌و ده‌وری چوار چه‌نجه له‌سه‌ره‌وه‌ی كاغه‌زه‌كه‌دا شوێنی بۆ به‌جێبهێڵه. 5-سه‌رچاوه‌كه بنووسه(ئه‌گه‌ر یه‌كه یان زیاتر). 6-فه‌قه‌ره(په‌ره‌گراف)ره‌چاو بكه، چونكه زۆر گرنگه‌و بۆ خوێندنه‌وه‌و تێگه‌یشتنی خوێنه‌ریش ساناتره. 7-ئه‌گه‌ر خه‌به‌ره‌كه له‌یه‌ك سه‌رچاوه زیاتر وه‌رگیرابوو ئه‌وا ته‌ماشا بكه خاڵه هاوبه‌شه‌كان چین بیانكه بناغه(اساس) ئینجا به‌هه‌ندێك ورده‌كاریی ئه‌م خه‌به‌ر‌و ئه‌و خه‌به‌ر موتوربه‌ی بكه. یاخود ئه‌گه‌ر دوو هه‌واڵ هه‌بوو له‌سه‌ر یه‌ك شوێن، به‌ڵام دوو رووداوی جیا بوون، ئه‌وا كامه‌ی گرنگه بیخه پێشه‌وه ئه‌وه‌ی تر ئیزافه بكه. 8-ناونیشان: گرنگه سه‌رنجراكێش‌و زمانه‌كه‌ی بێ گرفت بێت‌و هه‌زم بكرێت. جۆره‌كانی: أ-ساده ب-لێكدراو (دوو ناونیشان به (و) یان (یش) گرێیان ده‌ده‌یت. ج-دوو ناونیشانی جیا یان زیاتر. 5-خه‌به‌ری وا هه‌یه ناونیشانێكی سه‌ره‌كی(عنوان رئیسی) و ناونیشانێك یان زیاتری فه‌رعیی هه‌یه. 9-له‌كۆتایی نووسینی هه‌واڵه‌كه‌دا پێیدا بچۆره‌وه‌و خۆت وه‌ك ره‌خنه‌گر‌و خوێنه‌رێك حوكم بده‌و ته‌دقیقی زانیارییه‌كانی بگه له‌گه‌ڵ ده‌ستنووسه‌كه‌دا‌و كه‌موكوڕییه‌كان چاك بكه‌ره‌وه. تێبینی: (وێنه) به‌كارهێنانی چه‌ند وێنه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ هه‌واڵه‌كانی لاپه‌ڕه‌كه‌دا گرنگه، هه‌م له‌رووی جوانكردنی لاپه‌ڕه‌كه، هه‌م له‌رووی زیاتر روونكردنه‌وه‌ی، ئه‌گه‌ر هه‌واڵه‌كه ناوخۆ بوو، وێنه‌ی فۆتۆگراف به‌كامێرای په‌یامنێر داده‌نرێت، هی ده‌ره‌وه‌ش یان له‌ئه‌رشیف ده‌یهێنین، یان له (ئینته‌رنێت) ه‌وه وه‌ریده‌گرن، یان به (ڤیدیۆ چاپ). هه‌ر له‌م بواره‌دا ده‌كرێت جاروبار نه‌خشه‌ش له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌واڵانه دابنێیت، كه شوێنه‌كه‌ی كه‌مێك چه‌په‌كه. چه‌ند رێنماییه‌كی پێویست: *موتابه‌عه‌ی رۆژانه‌ی هه‌واڵه‌كانی رادیۆ‌و ته‌له‌فزیۆن بۆ زیاتر ئاوێته‌بوون له‌گه‌ڵ جیهانی هه‌واڵ گرنگه، ناكرێت تۆ هه‌واڵ داڕێژیت‌و فڕ‌ت به‌سه‌ر ره‌وتی رووداوه‌كانه‌وه نه‌بێت. *زانینی زمانی عه‌ره‌بی زۆر گرنگه، چونكه له‌هه‌موو زمانه‌كانی دیكه زیاتر مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كه‌یت، دواتر ئاشنایی له ئینگلیزی‌و توركی‌و فارسی باشه‌و یارمه‌تیت ده‌دات له زانینی دروستی ناوی كه‌س‌و شوێن‌و بگره رێكخراوه‌كانیش..تاد. *زانیاری گشتی له‌هه‌موو بوارێكدا باشه: له‌وانه، جوگرافیا(وه‌ك زانینی ناوی ده‌وڵه‌ت، پایته‌خت، شار، ناوچه، ده‌ریا)و زانینی باكگراوندی كێشه‌كان. *زانینی ناوی به‌رپرسه باڵاكانی ئه‌و وڵاتانه‌ی زۆر له هه‌واڵدا ناویان دێت: (سه‌رۆك، سه‌رۆك وه‌زیران، وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌و به‌رگری) *دیققه‌ت له هه‌واڵدا زۆر پێویسته (بۆ ژماره‌و ناو‌و رۆژ و شوێن به‌تایبه‌تی). *به‌خوێندنه‌وه‌ی رۆژنامه‌كان(چ ده‌ره‌وه‌و چ ناوخۆ) زیاتر له‌باره‌ی ئسلوب‌و ته‌كنیكی دارشتنی هه‌واڵ، شاره‌زا ده‌بیت. *رێنووس(ئیملا)ی راست‌و ره‌وان زۆر گرنگه، ئینجا به‌ده‌ستخه‌تێكی جوان بنووسرێت. *دواجار گرنگه بایه‌خ به ئیشه‌كه بده‌یت، هه‌ر ئیشێك به‌هه‌واڵیشه‌وه، چونكه به‌گاڵته یان سووك سه‌یركردنی پیشه‌كه، وا ده‌كات فێری نه‌بێت. هه‌ندێك زانیاریی به‌سوود *ئه‌م ده‌سته‌واژانه بۆ ئه‌و شوێنانه به‌كاردێت: بۆ سه‌ره‌تای فه‌قه‌ره‌ی ورده‌كاری یاخود بۆ روونكردنه‌وه(له‌م رووه‌وه، له‌م باره‌یه‌وه) بۆ به‌ستنه‌وه‌ی دوو رووداو یان هه‌واڵ( له‌لایه‌كی دیكه‌وه، له‌لایه‌كی تره‌وه، له‌پێشهاتێكی تردا)، بۆ باكگراوند (شایانی باسه، شیاوی باسه، شایانی گوتنه، جێی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه، جێی ئاماژه‌یه….).
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure