له وڵاتی میسر نێرگه‌له‌ی مۆندیالیش دروستكرا. له سه‌روبه‌ندی به‌ڕێوه‌چوونی یارییه‌كانی مۆندیالی 2018 له روسیا، چه‌ندین جۆر جلوبه‌رگی وه‌رزشی یان تۆپی پێ یان شتی تر له شێوه‌ی لۆگۆكانی جامی جیهانی مۆندیالدا دروستده‌كرێت. به‌ڵام ئه‌مجاره به جیاواز له‌وانه، له وڵاتی میسر جۆرێكی نێرگه‌له دروستكراوه‌و له‌و وڵاته‌دا بڵاوبووه‌ته‌وه، كه هه‌یكه‌لی نێرگه‌له‌كه له شێوه‌ی كاسی جیهانی دروستكراوه. ئه‌مجۆره نێرگه‌له‌یه له‌گه‌ڵ دروستكردنی له‌مكاته‌دا به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو به‌ناو بازاڕه‌كانی ئه‌و وڵاته‌دا بڵاوبووه‌ته‌وه. خاك - س: سكای نیوز
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure