کۆبوونه‌وه‌ی لێژنه‌ی جێبه‌جێکاری سی و یه‌که‌مین فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمه‌کانی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران به ئاماده‌بوونی به‌ڕێوه‌به‌ران و کارگێڕانی ئه‌م رووداوه به‌ڕێوه‌چوو که په‌ردیسه‌کانی سینه‌مایی بۆ نمایش‌کردنی فیلمه‌کانی ئه‌م رووداوه نێونه‌ته‌وه‌ییه دیاریکران. به‌پێی راپۆڕتی لێژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کان و راگه‌یاندنی سی و یه‌که‌مین خولی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمه‌کانی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران، "عه‌لیڕه‌زا ره‌زاداد" ده‌بیر، "عیزه‌توڵڵا عه‌لیزاده" جێگری پشتیوانی و به‌رنامه‌داڕشتن، "سه‌ید ئه‌حه‌د میکائیل زاده" جێگری په‌یوه‌ندییه‌کان و راگه‌یاندن، "فه‌رزاد ئه‌ژده‌ری" به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی فێستیڤاڵ، "فه‌رزاد موهاجرانی" به‌رپرسی نووسینگه‌ی ئه‌لیکتڕۆنیک، "عادڵ دێهده‌شتی" جێگری یه‌که‌می به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێکاری پارێزگای ئیسفه‌هان و "سه‌ید مێهدی سه‌جادزاده" به‌رپرسی ده‌بیرخانه‌ی نووسینگه‌ی ئیسفه‌هانی سی و یه‌که‌مین خولی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمه‌کانی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران، له ره‌وتی قۆناغه‌کانی چۆنییه‌تی به‌ره‌وپێشچوونی کاروباری جێبه‌جێکردنی په‌یوه‌ندیدار به به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌م رووداوه ئاگاداربوون. "عه‌لیڕه‌زا ره‌زاداد" ده‌بیرو به‌رپرسی ئه‌م فێستیڤاڵه له ره‌وتی قۆناغه‌کانی جۆراوجۆری ئاماده‌کردنی ته‌کنیکی و به‌رنامه‌ی پێوه‌لکانی ده‌فرایه‌تییه‌کانی نمایش‌کردنی فیلمه‌کان له په‌ردیسی سینه‌مایی کۆمه‌ڵگه‌ی بازرگانی، فه‌رهه‌نگی و گه‌شتیاریی سیتی سه‌نته‌ر به کۆڕی گشتی سامانه‌ی نمایش‌کردنی فیلمه‌کانی سینه‌مایی وڵاتی ئێران ئاگادارکرا. سینه‌مای "سیتی سه‌نته‌ر" پێکهاتووه له 10 هۆڵی نمایشکردن که ده‌وڵه‌مه‌نه‌ده به ستاندارده‌کانی رۆژی دونیا. "سیتی سه‌نته‌ر" به یه‌که‌مین ناوه‌ندی کۆمه‌ڵگه‌ی بازرگانی، فه‌رهه‌نگی و گه‌شتیاری له‌دوای شۆڕشی ئیسلامی گه‌لانی ئێران له شاری مێژوویی ئیسفه‌هان دێته ئه‌ژماردن که گه‌یشتۆته قۆناغی ئاماده‌کردن و که‌ڵک لێوه‌رگرتن. هه‌بوونی ناوه‌نده‌کانی وه‌کو هۆڵه‌کانی یاری بۆ منداڵان و مێرمنداڵان، به‌شی فه‌رهه‌نگی و هونه‌ری، مۆزه‌خانه، گه‌له‌رییه هونه‌رییه‌کان و کۆلێژی هونه‌ر له تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی دیکه‌ی ئه‌م ناوه‌نده‌یه. په‌ردیسی سینه‌مایی کۆمه‌ڵگه‌ی بازرگانی، فه‌رهه‌نگی و گه‌شتیاری "سیتیسه‌نته‌ر"ی ئیسفه‌هان وه‌کو کۆمه‌ڵگایه‌کی گه‌وره بۆ پیاسه‌کردن و حه‌سانه‌وه‌و به‌شه‌کانی فه‌رهه‌نگی و گه‌شتیاری له‌رۆژی هه‌ینی 27ی جونی 2018ی زایینی هاتۆته ناو ریزی کۆمه‌ڵگه‌کانی فه‌رهه‌نگی بۆ نمایش‌کردنی فیلمی سینه‌مایی. "سه‌ید مسته‌فا حوسێنی" به‌ڕێوه‌به‌ری په‌ردیسی سینه‌مایی "ساحێل"، راپۆڕتی پێویستی سه‌باره‌ت به ئاماده‌کردنی ئه‌م په‌ردیسه‌ی خسته به‌رده‌ستی ده‌بیرو به‌ڕێوبه‌رو کارگێڕانی سی و یه‌که‌مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمه‌کانی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران. ئه‌م کۆمه‌ڵگه‌ی سینه‌ماییه به که‌ره‌سته‌و جیهازی ته‌کنیکی و پێشکه‌وتوو به ستاندارده‌کانی رۆژی دونیا له‌بواری نمایش‌کردنی فیلم‌دا ئاماده‌و ته‌یار ده‌کرێت. له هه‌رکام له‌م په‌ردیسانه، به‌رێژه‌ی سێ هۆڵی سینه‌ما بۆ نمایش‌کردنی فیلمه‌کانی سی و یه‌که‌مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمه‌کانی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران ته‌رخانده‌کرێت. به له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌وه‌ی که په‌ردیسی سینه‌مایی "چواربا‌غ" له ناوه‌ندی شاری ئیسفه‌هان هه‌ڵکه‌وتووه، به‌هه‌موو ده‌فرایه‌تییه‌کانییه‌وه وه‌کو خولی پێشووی فێستیڤاڵ، میوانداری ئه‌م رووداوه سینه‌ماییه ده‌بێت. سی و یه‌که‌مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمه‌کانی منداڵان ومێرمنداڵانی ئێران به ده‌بیری و به‌رپرسایه‌تی "عه‌لیڕه‌زا ره‌زاداد" له رۆژانی 8 تا 14ی مانگی خه‌رمانانی ئه‌مساڵ رێکه‌وتی 30ی ئۆگۆست تا 5ی سێپته‌مبری 2018ی زایینی له دوو به‌شی نه‌ته‌وه‌یی و نێونه‌ته‌وه‌ییدا له شاری مێژوویی ئیسفه‌هان له وڵاتی ئێران به‌ڕێوه‌ده‌چێت. خاك - مه‌نوچێهر جیهانی
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure